Accessibility links

ئەمەریکا سێ هەزار تۆن گەنم بۆ جووتیارانی ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دابین دەکات


ئاژانسی ئەمەریکا بۆ بەرەوپێشبردنی نێونەتەوەیی ناسراو بە USAIDڕایگەیاند لەسەر داوای جووتیارانی سوریا سێ هەزار تۆن تۆوی گەنمیان بۆ ڕەوانە دەکات.

بە پێی ڕاگەیاندنی USAID بەشی یەکەمی تۆوەکان قۆناغی سەرەتاییەکانی تێپەڕاندووەو بەرەو جوتیارانی سوریایی دەچێت.

هاوسەرۆکی دەستەی ئابوری و چاندن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەلمان بارودۆ ناردنی ئەو گەنمەی بۆ دەنگی ئەمەریکا پشتڕاست کردەوە و گوتی ئەو تۆوی گەنمانە بەسەر جووتیارانی هەرێمی جەزیرەو دێرەزور دابەش دەکرێت.

سەلمان بارودۆ
سەلمان بارودۆ

بارودۆ گوتیشی دەستەی چاندن 35 هەزار تۆن تۆوی چاندنی بۆ جوتیاران ئامادە کردووە.

باردودۆ گوتیشی هەرێمەکەی ئێمە پێویستی بە700 هەزار تۆن گەنم هەیە چونکە وشکەساڵی کاریکردووەتە سەر بەرهەمی گەنمی ساڵی 2020 -2021.

ئەو گوتی نزیکەی 185 هەزار تۆن گەنم بۆ ئارد و تۆو لەبەرهەمهێنانی ئەمساڵەوە هەڵگیراوە.

بارۆدۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە کێڵگە کشتوکاڵییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار هێکتارن و جوتیارانی ناوچەکەش بەهۆی وشکەساڵییەوە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.

گوتیشی " ئێمە وەکو بەڕێوەبرایەتی خۆسەر داوامان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە هاوکاری ناوچەکەمان بکەن."

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:19 0:00


XS
SM
MD
LG