Accessibility links

ئەڵمانیا ئاگاهییەکی توند دەدات بە بێلاڕوس


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئاگاهیدەدات لەوەی بێلاڕوس ڕووبەڕووی سزای قورستر دەبێتەوە بەهۆی قەیرانی کۆچبەرانەوە لەسەر سنوری پۆڵەندا.

ئەم ئاگاهیدانەی هایکۆ ماس، هاوکاتی گەیشتنەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی بوو بۆ برۆکسل بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا.

ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆکی بێلاڕوس پێدەچێت لە هەوڵی هێورکردنەوەی ئەم کێشەیەدا بێت و جەختیش دەکاتەوە لەوەی "قەیرانی ناوێت" بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاگاهیدەدات بەوەی برۆکسل بە نیاز نییە پاشەکشە بکات.

هایکۆ ماس، هاوکاتی گردبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل، دەڵێت "لۆکاشینکۆ داوامان لێدەکات هەموو سزاکان لابدەین، ئێمەش ئەمڕۆ وەڵامی خۆمان دەدەینەوە و سزاکان قورستر دەکەین."

XS
SM
MD
LG