Accessibility links

تاران بانگهێشتی سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەکات بۆ ئێران


کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی دەکات بۆ وتووێژکردن.

تاران دەڵێت ئەم بانگهێشتە دوابەدوای دەربڕینی نیگەرانییەکان بووە لەلایەن ئەو کاربەدەستەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێرانیدا.

وتەبێژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت "ڕافائێل گرۆسی، سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، بانگهێشت کراوە بۆ ئێران."

سەعید خەتیبزادە، لەم لێدوانەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا، هیچ وردەکارییەکی لەسەر کاتی سەردانەکە باس نەکردووە، بەڵام دەڵێت "وەها چاوەڕوان دەکرێت هاوکاتی ئەو سەردانە، گرۆسی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و هەروەهاش لەگەڵ سەرۆکی دەزگای ئەتۆمی وڵاتەکەدا کۆببێتەوە."

ڕافائێل گرۆسی، هیوای وەهابووە سەردانی ئێران بکات بەر لە ڕۆژی 22 مانگی 11 و دەستپێکردنی کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕیی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی.

گرۆسی دەڵێت "لیستێکی درێژی ئەو بابەتانە هەن کە پێویستە وتووێژیان لەسەر بکەین."

لە مانگی 9ی ڕابردوودا، سەرۆکی دەزگای نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، سەردانی تارانی کردبوو، لەو سەردانەشدا گەیشتە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانییەکاندا لەسەر دەستڕاگەیشتن بە ئامێرەکانی چاودێریکردندا لە دامەزراوە ناوکییەکانی ئێراندا.

XS
SM
MD
LG