Accessibility links

دۆزینەوەی کەللـە سەری منداڵێک بەڵگەی زیاتر دەخاتەڕوو لەسەر دابونەریتی هاوشێوەکانی مرۆڤ لەو سەردەمەدا


زاناکان لە باشوری ئەرفریکا بەشی یەکەم کەللـە سەری منداڵێکی هۆمۆ نالێدیان دۆزیەوە لە دەوڵەمەنترین پێگەدا بە بەردبوەکانی هاوشێوەی مرۆڤی لە جیهاندا تێدا دۆزراوەتەوە. دوزینەوەکەی لە یەکێک لە پێگەکانە یۆنسکۆ لە جیهاندایە سەرپەرشتی دەکات لە نزیک جۆهانسبرگ و بە "لانەی مرۆڤایەتی" ناسراوە، دەردەخات جۆرەکانی هاوشێوەی مرۆڤ بەر لە هەزاران ساڵ لە دەرکەوتنی مرۆڤی سەردەم بۆ مردوەکانی نەریتی هەبوە و بەرز ڕایگرتوون. مارێز دی کلێرک لە دەنگی ئەمریکاوە سەردانی پێگەکەی کردەوە و لەڕاپۆەرتکەیدا لەسەر ئەم پرسە دەڵێت.

پرۆفیسۆر لی بێرگر و تیمەکەی بۆ بە بەردبوی هۆمۆ نالێدی دەگەڕێن. ڕۆژێکی ئاسایی کارکردن بۆیان واتە تۆزاوی بوون و ڕۆشتن و دابەزین بەنێوان کەلێنە تەنگەکانی ئەشکەوتەکەدا بۆ قوڵایی 30 مەتر لە ناخی زەویدا.

لە دەمی ئەشکەوتەکەدا پرۆفیسۆر لی بێرگر کەللـە سەرێکی پێبوو بەهەمان قەبارەی سروشتی دروست کراوە و پارچە بەبەردبوە دۆزراوەکانی دان و ئیسکی تێدایە، بۆ میدیاکان ڕوونی دەکردەوە لەسەر تاقی بەردی دیوارەکانی ئەشکەوتکە پارچەکانی ئێسکی مناڵێکی هۆمۆ نالێدیان دۆزیوەتەوە.

دۆزینەوەکە لە 28 پارچە ئێسقان و 6 دان پێکدێت ، ناوی ئێسکی (لێتی) لێنراوە، بە زاراوی "سێتسوان" لە باشوری ئەفریکا کورتکراوەی وشەی (لێتی‌میلا)یە و بە واتای "ونبوو" دێت.

لێتی لە دووری 12 مەتر لە ژورێکی ئەشکەوتەکدا بە ناوی دینالدای دۆزراوەتەوە، لە ساڵی 2013 یەکەم بە بەردبوی جۆری هۆمۆ نالێدی تێدا دۆزراوەتەوە.

لی بێرگر سەرپەرشتاری پرۆژەکە دەڵێت پێگەی لێتی کە دوردەستە زۆر گرنگە، ئەو ئێسکە گۆشتخۆرێک یان وەک دورخستنەوە بۆ ئێرە نەهێنراوە وڕانەکێشراوە، هیچ بەڵگەیک لەسەر ئیسکەکان نیە، دەیشزانین باراناو نەیهێناوە، لە خاکی نشێوی دەوروبەری ئەوە دەردەکەوێت، ئێمە دەشزانین بۆ ئەوجێگایە نەڕۆشتوە چوونکە بەشەکانی جەستەی کە لەم بەشانە بەهێزترە لێرە نیە."

بێرگەر لەوباوەڕەدایە کە یەکێکی کە لە هۆمۆی نالێدی (لێتی) گواستۆتەوە بۆ ئەم تاقە و ئەو جێگایە گەیشتن پێی سەختە.

دۆزینەوەی لێتی لە ساڵی 2017دا بوە و بەم دوایانە ئاشکرا کرا.

زانای زانستی جیۆلۆجیا (تیبۆگۆ ماکهوو بێلا ) لە زانکۆی جۆهانسبرگ دەڵێت "لەسەر بنەمای دانەکانی زاناکان بڕیاریاندا لێتی لە نێوان تەمەنی 4 بۆ 6 ساڵدا بوە، بڕوایەک هەیە ئیسکەکانی کۆنن وەک ئەو بە بەردبوانەی پێشتر لە جۆری هۆمۆ نالێدی دۆزراوەنتەوە بەهۆی هاوشێوەی جیۆلۆجیاوە لەگەڵ نیشێوی خاکدا و بەهەمان شێوە پارێزراون، لە وباوەڕەداین لە هەمان سەردەمدا لە دەوروبەری241 هەزار بۆ 335 هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون."

لە داهاتویەکی نزیکدا پارچەکانی لێتی لە گەڵ پارچەی‌ 20 هۆمۆ نالێدی دیکە لە تەنیشت جۆری لیتڵ فووت Little Foot دادەنرێت کە بە بەردبوی باپیرانی مرۆڤە و ئیسکی بەتەواوەتی دۆزراوەتەوە لە هۆڵێک لە زانکۆی (ویتس) لە باشوری ئەفریکا دادەنرێن.

سپەیس ئێکس تیمێکی نوێی 4 کەسی دەگەێنێتە بنکەی ئاسمانی نێودەڵەتی لە خولگە

کیب‌کانەڤراڵ، فلۆریدا – کەپسولێکی سپەیس ئێکس بە 4 ئاسمانگەڕەوە گەشتە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی و تا بەهاری داهاتوو لەوێ دەمێننەوە. گەشتەکە 21 کاتژمێری پێچوە، لە ناوەندی واڵایی کەنەدیەوە سەر بە ناسا بۆ بنکەی ئاسمانی.

ئاسمانگەری ئەمریکایی راجا شاری سەرپەرشتیاری کوپسولەکە ووتی "لەگەڵ ئاسمانگەڕاکەنیکە یەکێکیان لە ئەڵمانیاوەیە ساتێکی سۆز بەخش بوو، بۆ یەکەم کەڕەت بنکەی واڵاییمان لەدوریی 30 کیلۆمەتر بەدی کرد، دیمەنێکی زۆر دڵگیربوو."

ئاسمانگەڕی ئەڵمانیا ماتیاس مۆرێر ووتی "بنکەکە وەک ئەڵماس لە واڵاییدا دەدرەوشێتەوە، ئێمە هەموو دڵخۆشین و بەجۆشین."

لە کاتی گەشتەکدا هەردوو فڕۆکەوان شاری وتام مارشبێرن چاودێری سیستەمی کەپسولەکیان کردوە، ئامادەبوون ئەگەر پێویست بکات کۆنترۆڵی بکەن. لە ساتێکدا ئاگەداری بنکەی سپەیس ئێکسیان کردوە کە پارچەیەکی چەماوە لەبەردەم کامیرەی کەپسولەکەدا سەرکەوتوە بەڵام کۆنترۆڵی سپەیس ئێکس لە زەوی لەوەڵامدا ووتویەتی جێگای نیگەرنای نیە، دوای ئەوە پێکەوەلکان لە بەرزی 423 کیلۆمەتر لەسەر ڕۆژهەڵاتی کاریبی ڕویداوە.

تیمەی پێشوازی لەسەر بنکەکە بریتیبوە لە 3 ئاسمانگەڕ، پێشتر لە بەرنامەدابوو کە 7 کەسبن، بەڵام ڕۆژی 2 شەممی رابردوو بەهۆی دواخستنی دەرچونی تیمی نوێ بۆ ئاسمان 4 گەڕاونەوە.

لەکاتێکدا 4 ئاسمانگەڕي نوێ لەهوڵدابوون لەگەڵ نەمانی ڕاکێشانی زەوی ڕابێن لە خولگە ، لەهەمانکاتدا 4 ئاسمانگەڕی بۆ زەوی گەڕانەوە لەهەوڵدابوون لەگەڵ ڕاکێشان لەسەر زەوی ڕابێنەوە.

لەمبارەیەوە ئاسمانگەڕی ژاپۆنی ئەکیهۆکی هۆشید لە بێگەی لە تویتەر نوسیبووی "نەمانی ڕاکیشان سەختە بەڵام لەسەر خۆ ڕادێیت."

تیمی نوێ بۆ 6 مانگی داهاتوو لە بنکەی واڵایی دەبن لەخولگە، لەو سەروەختەدا 2 گروپی تۆرستی سەردانی بنکەکە دەکەن، گروپی یەکەم لە ڕوسیاوە لە مانگی 12دا دەردەچن و گروپی دووهەم لەبنکەی سپەیس ئێکسەوە لەمانگی 2دا بەڕێ دەکەون.

ئەوروپا 2 ملێۆن تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا تۆمار دەکات

بەرێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تەدرۆس ئەدهانۆم ڕۆژی هەینی ووتی ئەوروپا هێشتا ناوەندێکی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 یە، هەفتەی ڕابردوو 2 ملێۆن تووشبوونی نوێی تێدا تۆمار کراوە، لەوتای بڵاوبوونەوەی پەتاکە لە ناوچەکەدا ئەمە بەرزترین ژماریە.

لە ڕاگەێندراوێکدا لە جنێف سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ووتی "هەفتەی ڕابردوو ناوچەکە 27 هەزار گیان لەدەستدانی تۆمار کردوە، واتە زیاتر لە نیوەی هەموو گەیان لەدەستدانەکان بە کۆڤید-19 لە هەموو جیهاندا."

ئەدهانۆم ووتیشی" کۆڤید-19 لەوڵاتانی کوتان تێیدا کەمە لەئەوروپای ڕۆژهەڵات ڕێژەکەی بەرزدەبێتەوە ، بەڵام لەهەندێک وڵاتدایشدا کە ڕێژەی کوتان تێیدا بەرزە لەجیهاندا و لەئەوروپای ڕۆژئاوا. هەروەها ووتی ئەمە وەک وەبیرهێنانەوەیەکە لە کاتێکدا ڤاکسین مەترسی سەختبوونی نەخۆشیەکە و مردن کەم دەکاتەوە، نابێتە هۆکاری دەست بەرداربوونی خۆپاراستن، هەروەهاش ڤاکسین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەی کەم کردۆتەوە بەڵام بەتەواوەتی ڕایناگرێت."

دەربارەی پرسی ڤاکسینەکان ئەدهانۆم دوبارەی کردوە لە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆڤید-19دا هێشتا دادپەروەری و یەکسانی نیە، وڵاتانی دەوڵەمەند وڵاتانی کەم دەرامەت پشتگوێ دەخەن لە یارمەتی پێدانی ڤاکسین.

ئەدهانۆم بۆ چارێکی کە داوای لەوڵاتان کرد ئەوانەی ڤاکسینیان هەیەوە هەڵیانگرتوە، بیبەخشنە هەرەوەزی COVAXی جیهانی کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەرێوەی دەبات تا بەسەر وڵاتانی کەم دەرامەتدا دابەشی بکات. ووتیشی ئەو هەرەوەزیە بەپێی ئەو دەرفەتی بۆ ڕەخساوە تائیستا نزیکەی 500 ملێۆن ژەمی بەسەر 144 وڵات و هەرێمدا دابەش کردوە.

ئەدهانۆم ووتی "تائیستا هەردوو وڵاتی ئەریتیریاو کۆریای باکوور کەسیان نەکوتراوان."

ڕێکخراوی توندروستی جیهانی ئامانجێکی دیاری کردوە بریتیە لە کووتانی 40٪ی دانیشتوانی وڵاتان لەجیهاندا بەهاتنی کۆتایی ئەمساڵ.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:21 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG