Accessibility links

شەڕێکی کورتخایەن لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا


ئەرمینیا و ئازەربایجان، یەک لەشکری ئەوی تریان گوناهبار دەکات بە تەقە کردن لەسەر سنوری نێوانیان لە نزیک هەرێمی جوداوەبووی ناگۆرنۆ کاراباخ.

ئەم دوو وڵاتە کە لە ڕابردوودا بەشێک بوون لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، لە پایزی ڕابردوودا لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ کەوتنە شەڕێکی خوێناوییەوە و لەو شەڕەدا زیاتر لە 6500 کەس کوژران.

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا دەڵێت "یەکە لەشکرییەکانی ئازەربایجان هیرشێکیان کردووە بە ئاڕاستەی سنوری ڕۆژهەڵاتی ئەرمینیا-ئازەربایجان و سەربازەکانی ئەرمینیاش ڕێگەیان لەو هێرشەی دوژمنان گرتووە و پێکدادانێکی قورسیش ڕوویداوە."

ئازەربایجان دەڵێت "هێزە سەربازییەکانی ئەرمینیا، چەکی سێرە گرتن و هەنارۆک و چەکی تریشیان بەکارهێناوە لەو هێرشەی کردویانەتە سەر پێگەکانی لەشکری ئازەربایجان، بەتابەتیش لەو ناوچەیەی ساڵی پار لەشکری وڵاتەکە توانی دەستی بەسەردا بگرێتەوە."

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان دەڵێت ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ کۆتاییهێنان بەو جۆرە کار و وروژاندنانەی ئەرمینیا.

لە ڕاگەیەندراوەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی یەریڤان و باکۆدا هیچ باسێک لە زیانی گیانی نەکراوە.

دەسەڵاتدارانی ناگۆرنۆ کاراباخ دەڵێن ئەو تاکە ڕێگەیەی ئەرمینیا بە ناوچەکەیانەوە دەبەستێتەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا بەهۆی ڕووداوەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیاوە.

XS
SM
MD
LG