Accessibility links

یەکێتی ئافریکا ئاگاهیدەدات لەسەر ڕەوشی ئیتیوبیا


نێردراوی تایبەتی یەکێتی ئافریکا
نێردراوی تایبەتی یەکێتی ئافریکا

نێردراوی تایبەتی یەکێتی ئافریکا، هێشتاش هیوای وەهایە، دیالۆگ دەتوانیت کۆتایی بێنێت بە قەیرانی یەک ساڵەی ئیتیوبیا، بەڵام لە ڕاگەیەندراوێکیشدا ئاگاهیدەدات "ئەو دیالۆگە نایەتەدی، بەبێ ئاگربەستێکی دەستبەجێ."

ئۆلسێجون ئۆبەسانجۆ، سەرۆکی پێشووی نایجیریا، ڕێبەرایەتی هەوڵێکی نێونەتەوەیی دەکات بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانەی بۆتە مایەی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارە بوونی 2 ملیۆن کەسیش. ئەم هەوڵە نێونەتەوەییەش هاوکاتە لەگەڵ مەترسییەکانی پێشڕەویی سەرهەڵداوان بە ئاڕاستەی ئەدیس ئەبابە، پایتەختی ئیتیوبیادا، کە بۆتە هۆکاری هەوڵێکی دیپلۆماسیانەی چڕوپڕ.

لەم یەک دوو هەفتەیەی ڕابردوودا، شەڕەکان قورستر بوون و سەرهەڵداوان ڕایانگەیاندووە دەستیان بەسەر ناوچەی زیاتری وڵاتەکەدا گرتووە، ئۆبەسانجۆ ئاگاهیدەدات و دەڵێت "لە ڕەوشێکدا کە شەڕەکان بەرەو ئاستی بەرزتر دەڕۆن و قورستریش دەبن، ناتوانرێت ئاوەها دیالۆگێک بکرێت، هەربۆیەشە داوا لە ڕێبەرایەتی هەموو لایەنەکان دەکەم تا هێرشە لەشکرییەکانیان ڕابگرن و ئەم ڕاگرتنی شەڕانە دەبێتە دەرفەتێک بۆ دیالۆگ و هێنانە ئارای بەرەوپێشچوون."

ئەم ڕاگەیەندراوەی نێردراوی تایبەتی یەکێتی ئافریکا، هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ 3 وڵاتی ئافریکا.

بلینکن، پشتیوانی دەکات لە هەوڵەکانی ئۆبەسانجۆ بۆ ناوبژیکردن و هەروەهاش هەڕەشەی سەپاندنی سزاش دەکات بەسەر حکومەتی ئیتیوبیا و بەسەر لایەنەکانی سەرهەڵداوانی وڵاتەکەشدا، ئەگەر بێتوو هەنگاو بە ئاڕاستەی دیالۆگدا نەنێن.

XS
SM
MD
LG