Accessibility links

تورکیا: سەرکۆنەکردنی تورکیا بۆ قەیرانی پەنابەران لە سنووری بێلاروس 'بەلاڕێدا بردنی' بابەتەکەیە


ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی تورکیا بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوەیی رۆژی شەممە بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسای ڕاگەیاند سەرکۆنەکردنی تورکیا یان هێڵی ئاسمانی نیشتمانی وڵاتەکە بۆ خوڵقاندنی قەیرانی پەنابەران لە سنووری نێوان پۆڵەندا و بێلاروس " بەلاڕێدا بردنی بابەتەکەیە."

ئیبراهیم کالین لە چاوپێکەوتنێکدا وتی گەشتیارەکان بەرەو بیلاروس دەچن و لەوێوە بەرەو لیتوانیا، پۆڵەندا و وڵاتانی تری یەکێتی ئەوروپا سەرزەنشتکردنی تورکیا لەو پێناوەدا، یان هێڵی ئاسمانی تورکیا، زۆر بە سادەیی بەلاڕێدا بردنە، سەرلێشێواندنە."

ڕۆژی پێنجشەممە کۆمپانیای گەشتی ئاسمانی بێلاڤیای بێلاڕوس وتی لەسەر داوای ئانکەرە ڕێگە بە هاووڵاتیانی عێراقی و سوری و یەمەنی نادات لە تورکیاوە بێن.

وتیشی بڕیارەکە لە ڕۆژی هەینیەوە جێبەجێ دەکرێت.

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت بێلاڕوس هانی هەزاران هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات هەوڵ بدەن سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا ببەزێن، هەروەها ڕۆژی دووشەممە پێدەچێت یەکێتیەکە سزای زیاتر بەسەر بێلاڕوس و ئەو کۆمپانیایەدا بسەپێنێت کە کۆچبەران دەهێننە بێلاڕوس و دواتر بۆ سەر سنوورەکانی پۆڵەندا.

کۆمپانیاکە لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا لە بەیاننامەیەکدا وتی " بەپێی بڕیارەکانی بەرپرسانی تورکیا، هاوڵاتیانی عێراق و سوریا و یەمەن چیتر ڕێگەیان پێنادرێت لەڕێی فڕۆکەکانی بێلاڕوسەوە لە تورکیاوە بۆ بێلاڕوس گەشت بکەن."

XS
SM
MD
LG