هەوادارانی کریستاڵ پاڵاس لە دۆخێکی گاڵتەئامێزدا بوون لە یاریگای تیپەکە لە باشوری لەندەن، لە کاتی یاریەکەدا کە بەرامبەر نیوکاسل یونایتد یاریان دەکرد، لەشوێنی دانیشتنەکانەوە لافیتە بەرزکرابۆوە و گاڵتەیان بە خاوەنە نوێکەی ڕکابەرەکەیان دەکرد کە شازادەی عەرەبستانی سعودیەیە، وێنەکەیان بەرزکردبۆوە کە شمشێرێکی خوێناوی بە دەستەوەیە.
لافتەکان نمونەیەکی ئەو پۆلێنە ساختەکاریانە لەخۆدەگرێت کە هەوادارانی کۆشک پێشنیاریان بۆ دەسەڵاتدارانی تۆپی پێی ئینگلیزی کردووە کە داوا لەخاوەنی باشترین تیپەکانی تۆپی پێ لەو وڵاتە دەکەن کە ئەم مەرجانەیان تیادا بێت؛ مەرجەکان بریتی بوون لە تیرۆر، سەربڕین، پێشێلکارییەکانی مافە شارستانییەکان و کوشتن، تێکڕا نیشانەیەکیان لەسەر لافیتەکە لەژێر ناونیشانی (بۆ تاقیکردنەوەی خاوەنێکی شایستە بۆ خولی یارییەکان).
پاش داوای سکاڵاکان لەبارەی ڕەگەزپەرستی، پۆلیسی پایتەختی بەریتانیا لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن "هەر دەنگۆیەک بۆ دەستدرێژیی ڕەگەزپەرستانە بە رژدی وەردەگیرێت" پۆلیس لەم مانگەدا ڕایگەیاند کە ئەوان هیچ نیازێکیان نیە بۆ بەدواداچوونی یاسایی، دوابەدوای هەڵسەنگاندن ئەفسەرەکان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هیچ پیشێلکارییەک ئەنجام نەدراوە." پۆلیس لە راگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:"هیچ رێوشێنێکی دیکەی یاسایی ناگیرێتەبەر."
بەڵام پەیوەستنامەی کڕینی نیوکاسڵ یونایتد بە 415 ملیۆن دۆلار لە مانگی 10 ی ئەمساڵدا لەلایەن یەکێتی یانەکانەوە بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سعودیە ئاگرەکەی خۆشکرد و مشتومڕی گەورەی ورژاند لەسەر خولی تۆپی پێی بەریتانی بۆ یانە نایابەکان، تەنها لەبەرئەوە نا کە خولی تۆپی پێی ئینگلیزی دەوڵەمەندترن و زۆرترین هەواداریان هەیە لە جیهان دا، بەڵکو وەک رەخنەگران دەڵێن؛ وا دیارە بووەتە هۆی راکێشانی رژیمە دەسەڵاتخوازە دەوڵەمەندەکان و سەرکوتکار و چەوسێنەرەکانیش.