Accessibility links

مەرجەکان ئیتیوپیا بۆ شیانی وتوێژکردن لەگەڵ سەرهەڵداوانی هەرێمی تیگرای


ئیتیوپیا ڕۆژی پێنجشەممە مەرجەکانی بۆ ئەگەری وتووێژ لەگەڵ سەرهەڵداوانی هەرێمی تیگرای ئەو وڵاتە دیاری کرد، دوای چەند ڕۆژێک لە هەوڵە دپلۆماسییە فراوانەکانی شاندە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگەگرتن لە دروستبوونی زیاتری جەنگ.

حکومەتی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئابی ئەحمەد ماوەی ساڵێکە لەشەڕدایە لەگەڵ بەرەی ڕزگاری گەلی تیگرای کە لەم چەند مانگەی دواییدا بەرەو باشوور ڕۆیشتوون، وە شیانی چوونیان بەرەو ئەدیس ئابابی پایتەخت ڕەت نەکردۆتەوە.

دینا موفتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە پەیامنێرانی گوت "یەکێک لە مەرجەکان بۆ شیانی وتوێژ ئەوەیە کە بەرەی ڕزگاری گەلی تیگرای لە ناوچەی ئەمهارا و ئافەر لە سنووری تیگرای بکشێتەوە".

دینا وتیشی: بۆ ئەوەی چارەسەری ئاشتیانە بێتە کایەوە، دەڵێن دوو شت هەیە کە دەبێت بکرێت. کە مەرج دانراوە، یەکەم، هێرشەکانیان بوەستێنن، دووەم، لە ناوچەکانی (ئەمهارا و ئافەر) بچنە دەرەوە، سێیەم، دان بە ڕەواییەتی حکومەتەکە بهێنرێت".

گوتیشی بەڵام بەهەڵە تێمەگەن ئەمە مانای ئەوە نیە کە بڕیار لەسەر چوونە ناو گفتوگۆکان دراوە.

وتەبێژی بەرەی ڕزگاری گەلی تیگرای گاتاچاو ڕێدا لە کۆتایی هەفتەدا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند کە کشانەوە لە ئامهارا و ئافەر پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکان، "دەستپێکێکی بێ ڕەهایە".

بەرەی ڕزگاری گەلی تیگرای داوای کۆتایی هێنانی ئەوە دەکات کە نەتەوە یەکگرتووەکان وەک گەمارۆیەکی دیفاکتۆی مرۆیی لەسەر تیگرای وەسفی دەکات و پێیانوایە سەدان هەزار کەس لە هەلومەرجێکی وەک برسیەتیدا دەژین.

شاندە نێودەوڵەتیەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ نێوەندگیری شەڕ و پێکدادانەکان.

بە وتەی ئەو بەرپرسانەی کە زانیاریان لەسەر ئەم بابەتە هەیە، جیفری فیلتمان نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ قۆچی ئافریکا ڕۆژی چوارشەممە دوا بەدای چەند ڕۆژێک کۆبوونەوەی لە ئیتیوپیا و لە کینیایی دراوسێ، ئەوێی بەجێ هێشت.

سەرۆک کۆماری پێشووی نەیجیریا ئۆلیسێگن ئۆباسانجۆ، نێردراوی تایبەتی یەکێتی ئافریکا بۆ هەرێمەکە، بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممە دوای کۆبوونەوەی ئەم دواییەی لەگەڵ ئابی وڵاتە بەجێ بهێڵێت.

هەروەها سەردانەکەی ئەم دواییانەی بۆ میکلی پایتەختی تیگرای تا لەگەڵ سەرکردەکانی بەرەی ئازادی گەلی تیگرای کۆببێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئۆباسانجۆ قسەی کرد و "پشتیوانی بەهێز" ی خۆی بۆ هەوڵەکانی لەنێوەندگیریی هەردوو بەرەدا ڕاگەیاند.

هیواشی خواست کە دەرگایەک هەبێت بۆ بەرەوپێشوەچوون.

بەڵام ‌هێشتا ڕوون نییە کە چۆن دەکرێت جیاوازییە گەورەکانی نێوان هەردوولا چارەسەربکرێن.

XS
SM
MD
LG