Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: هەڵکەوت عەبدوڵا


نوسین بۆ منداڵان و بیرکردنەوە لە ڕۆحی منداڵ ئەرکێکی زۆر قورس و گەورە و پیرۆزیشە و بە یەکێک لە جۆرە قورس و سەختەکانی نوسین و بیرکردنەوەش دادەنرێت لەو ڕوانگەیەوەی پێویستی بە شارەزایی و وردبینییەکی بابەتیانە هەیە لە ڕەهەندەکانی گەشەکردنی منداڵان و منداڵناسی و هەروەها سایکۆلۆژیەتی منداڵانیش.

پسپۆڕانی منداڵناسی جەخت دەکەنەوە لەوەی دەبێت نوسین و کارکردن لە جیهانی منداڵاندا، هوشیارانەتر و وردتر و جوانتر و مانادارتر بن و بێ لەوانەش دەبێت پەیامەکان ڕوون و ئاشکرایش بن.


سەروەختێک تێپەڕیوە و لەوانەیە لەناو بواری فەرهەنگی گەلانی تریشدا ئەم دیاردەیە هەبووبێت، کە نوسەران بە جۆرێک لە شەرمەوە کاریان لەسەر ئەدەب یان نوسین بۆ منداڵان کردبێت، بەڵام ئێستا بێگومان ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی پێشوو نەماوە و دەشکرێت بگوترێت لە زۆربەی هەرە زۆری کۆمەڵگەکانی جیهاندا، نوسەرانی تایبەت بۆ منداڵان دەنوسن لە پێگەیەکی باڵای فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ناو کۆمەڵگەکانیاندان.

ناوەڕۆک و فۆرم و زمان، سێ تەوەری سەرکی بونیادی نوسینن بۆ منداڵان و پسپۆڕ لەوبڕوایەدان کە نابێت و ناکرێت ناوەڕۆک و فۆرم و زمان هێندە سادە بکرێنەوە کە وەها بزانرێت منداڵ "هیچ نازانێت."
لێرەدا ناکرێت باسیش نەکەین لە گرنگی ڕۆژنامەوانییەکی تایبەت بە منداڵان، بێگومان هەوڵێکی زۆریش دراەون لەم بوارەدا تا خزمەتێک بە منداڵان بکرێت و بەشدارییەکیشی هەبێت لە پەروەردەکردندا.


میوانی بەرنامە:
هەڵکەوت عەبدوڵا، سەرنوسەری گۆڤاری منداڵی سەردەم

جیاوازی لە نێوان منداڵاندا هەیە، هەندێکیان خۆیان هەر حەزیان لە خوێندنەوەیە، هەندێکیشیان بایەخێکی ئەوتۆ بە خوێندنەوە نادەن، بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە؛ چۆن بتوانرێت بایەخپێدانی خوێندنەوە لای منداڵ زیاتر بکرێت.

لێرەدا نکوڵی ناکرێت لە ڕۆڵی باوان، تا خوێندنەوە لای منداڵەکانیان خۆشەویست بکەن، بەڵام ئایا کتێبەکانی تایبەت بە منداڵان و ئەو ڕۆژنامەگەرییەی خۆی خستۆتە خزمەتی ئەم بوارە گەورە و پیرۆزەی فەرهەنگی منداڵانەوە، چ ڕۆڵێکیان بینیوە بۆ نزیک کردنەوەی منداڵان لە خوێندنەوە و ڕەهەندەکانی تری تێگەیشتنەوە؟
هەڵکەوت عەبدوڵا، سەرنوسەری گۆڤاری "منداڵی سەردەم" کە تا ئامادەکردنی ئەم بەرنامەیە 144 ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە.


بنەماکانی کارکردن لەم گۆڤارە ئازیزەی منداڵاندا زۆرن، لەوانە؛ بڕوابوون بە ڕێژەیی ڕاستییەکان و ڕەنگدانەوەی لە بابەتەکاندا، بایەخدان بە پێداویستییەکانی منداڵ لە ڕووی ئەقڵ و دەرونی و کۆمەڵایەتی و جەستەییەوە و خۆ دورگرتن لە ئامۆژگاری ڕاستەوخۆ و تۆقاندنی منداڵ لە ڕێی بڕوای ئاینییەوە و چەندان بنەماو پرەنسیپی تری لەگەڵ بیرکردنەوە و تێگەیشتنەکانی منداڵاندا دەگونجێن.

ئایا هەر حەز و خولیا بەسن بۆ ئەوەی نوسەرێک ببێتە نوسەرێکی تایبەت بە منداڵ؟

ئایا مەرجە هەر نوسەرێکی تایبەت بە منداڵ، منداڵییەک لە ناخیدا هەبێت و لەوێوە بکەوێتە ئاخاوتن لەگەڵ منداڵاندا؟

ئایا تایبەتمەندێتییەکانی نوسین بۆ منداڵان چین؟

هەڵکەوت عەبدوڵا، سەرنوسەری گۆڤاری منداڵی سەردەم، لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا، وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسی تریش دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:41 0:00

XS
SM
MD
LG