Accessibility links

پارتی دیموکراتی گەلان: دەبێت حوکمی داخستنی هەدەپە هەڵبوەشێنرێتەوە 


بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە لیستێکی تۆمەتبارکردن ئامادەکراوە بە ئامانجی قەدەغەکردنی هەدەپە کە بە هۆکاری سیاسی ئامادەکراوە و دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە. ئەمەش دوابەدوای ڕۆژێک دێت پاش ئەوەی وەک بەرگرییەکی سەرەتایی پێشکەشی دادگای باڵای تورکیایان کردووە.

دادگای دەستوری تورکیا لە مانگی 6دا لیستی تومەتەکانیان دژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) قبوڵ کرد، کە داوا دەکات پارتەکە دابخرێت بەهۆی ئەوەی گوایە پەیوەندیان بە چەکدارەکانەوە هەیە. هەرچۆنێک بێت هەدەپە هەبوونی ئەو جۆرە پەیوەندیانە ڕەتدەکاتەوە و پرسەکە بە "پرۆسەیەکی سیاسی" وەسف دەکات.

ئەو دۆسیەیە کە لەلایەن داواکاری گشتیەوە پێشکەشی دادگای باڵای دەستوری کراوە، لە دوای هەڵمەتێکی چەند ساڵەی دژ بە هەدەپەوە دێت کە بە شێوەیەکی سەرەکی هەزاران ئەندامیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆرەوە سزادراون.

ڕۆژی هەینی هەدەپە بەرگرییە سەرەتاییەکانی خۆی پێشکەشی دادگای دەستوری کرد.

ئومەت دەدە؛ جێگری سەرۆکی هەدەپە ڕۆژی شەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند، لە بەرگرییە سەرەتاییەکەیاندا باسیان لە دانە بە دانەی ئەو تۆمەتانە نەکردووە، بەڵکو هەوڵیان داوە تیشک بخەنە سەر ئەو پرسانەی کە پەیوەندیان بە رێوشێنەکانەوە هەیە.

دەدە وتیشی:"ئەم کەیسە لە ئەنجامی ئەو فشارانەوە ئامادەکراوە کە سەرۆکی داواکاری گشتی دادگای باڵاو پارتی دەسەڵاتدار و هاوبەشەکانیەوە کراوە، بۆیە لە بەرگریەکەی خۆماندا بە بەڵگەوە ئەم بابەتەمان پێشکەشی دادگای دەستوری کردوە."

دەدە دەشڵێت؛ پارتەکە دانە بە دانە ئەو دەنگۆیانە چارەسەردەکات دوابەدوای ئەوەی داواکاری گشتی شیکردنەوەی خۆی پێشکەش بە دادگا دەکات، بەڵام دەبێت بەر لەو وادەیە کەیسەکە پوچەڵبکرێتەوە.

تورکیا مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لە داخستنی پارتە سیاسییەکاندا، لەوانەش پارتە کوردییەکان و لایەنگریەکانیان. ڕەخنەگران دەڵێن سیستمی دادوەریی خۆی بۆخۆی لە ژێر کاریگەری سیاسیدایە، دەنگۆی ئەم رەخنەیە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار (ئاکەپە) و هاوپەیمانە نەتەوەپەرستەکانی لە پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە) ڕەتی دەکەنەوە.

لە راگەیاندنی تومەتبارکردنەکەدا داواکاری گشتی بەکر شاهین وتی "هەدەپە لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کاردەکات و ئامانجی تێکشکاندنی یەکڕیزیی دەوڵەتە."

لەکاتێکدا هەدەپە بە 55 کورسیەوە سێیەم گەورەترین پارتی تورکیایە لە پەرلەمانێکی 600 ئەندامی دا.

تورکیا و ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا پەکەکەیان وەک گروپێکی تیرۆریستی دەستنیشان کردووە، پەکەکە لە ساڵی 1984ەوە لەگەڵ تورکیا دا لە شەڕدایە و لە دەرئەنجام دا تا ئێستا بەهۆی ئەو شەڕانەوە زیاتر لە 40 هەزار کەس کوژراون.

XS
SM
MD
LG