Accessibility links

گوندێک کە 36 ساڵ ژێرئاوی بەنداوی دهۆک کەوتبوو ئێستا دەرکەوتۆتەوە


گوندێک لە پارێزگای دهۆک بەناوی گرێ قەسرۆکە کە بەهۆی دروستکردنی بەنداوی دهۆکەوە 36 ساڵ پێش ئێستا ژێرئاو کەوتبوو لە ئێستا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکە دەرکەوتۆتەوە.

کاتێک بەنداوەکە لە ساڵی 1985 دروستکرا، نزیکەی 50 خێزای گوندی گرێ قەسرۆکە ناچاربوون گوندەکەیان بەجێبهێڵن.

گوندەکە و زەوییە کشتوکاڵیەکانی کوتنە ژێرئاوی بەنداوەکە، بەڵام بەهۆی وشکە ساڵی و کەمی بارانبارین لە عێراق ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆک بۆ حەوت مەتر دابەزی و گوندەکە دەرکەوێتەوە.

فەرهاد تاهیر بەڕێوەبەری بەنداوەکە ئەوەی خستەڕوو کە ئەو دیاردەیە پەیوەندی بە گۆڕانی کەش و هەواوە هەیە، تاهیر ئاماژەشی بەوە کرد کەلاوەی خانووەکانی گوندەکە لە ساڵانی 1992، 1999 و 2009 جارێکی تر دەرکەوتوونەتەوە.

بەرلەوەی بارانی زستان دەستپێبکات و جارێکی دیکە گوندەکە ژێر ئاو بکەوێتەوە ئێستا گەشتیاران دەتوانن دیوارە بەردینەکانی خانوەکان ببینن کە هێشتا خانوەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.

ئەو گوندنشینانەی لە نێوان ساڵانی 1974 تا 1976 جارێکی تر ماڵیان لێ تێکچوو لە کاتی شۆرشی کوردەکان، گوندێکی تریان بەناوی گرێ قەسۆکەی نوێ لە نزیک قەسرۆکە دروست کردەوە.

XS
SM
MD
LG