Accessibility links

بەهۆی پێکدادان لە نێوان لایەنگرانی گروپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی و هێزەکانی ئاسایش لە عێراق دەیان کەس بریندار دەبن


ڕۆژی هەینی پێکدادان لە نێوان سەدان لایەنگری گروپەکانی سەربە ئێران لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە پایتەختی عێراق ڕوویدا و دەیان کەس بریندار بوون لە کاتێکدا لایەنگرانی ئەو گروپانە ناڕەزایی لە دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکی عێڕاق دەردەبڕن کە لە 10 مانگی ڕابردوو بەڕێوە چوو.

سەرچاوەیەکیئاسایشی گوتویەتی خۆپیشاندەرەکان کە زۆربەیان لە لایەنگرانی کەتائب حزبوڵا و عەسائیب ئەهل ئەلحەق بوون بەردەمی دەروازەی سێ لە چوار دەروازەکانی ناوچەی سەوزیان گرتبوو.

سەرچاوەکە گوتیشی خۆپیشاندەران هەوڵیان دابوو بچنە ناو ناوچەی سەوزەوە لە دیوی نزیک لە وەزارەتی بەرگرییەوە و هەروەها هێزە ئاسایشییەکانیان بەردباران کردبوو بەڵام هێزەکان ڕووبەڕوویان بوونەوە تەقەیان بە ئاسماندا کرد بۆ بڵاوەپێکردنیان.

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی کردەوە 125 کە بریندار بوون لە ناویاندا 27 کەسی سڤیل بوون و ئەوانی تر لە هێزە ئاسایشیەکان بوون. دەشڵێت زۆربەیان برینەکانیان سوکەو کەسیان گولەیان بەرنەکوتووە و کەسیش گیانی لەدەست نەداوە.

لەلایەنی ترەوە دەزگای ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێڕاق کە ناسراوە بە (خلية الإعلام الأمني ) ڕەتی کردووە کە دوو پردی سەرەکی بەغدای پایتەخت بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە داخرابن و لە تویتەرەکەیدا نوسیویەتی " ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە کە گوایە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویان کردەوە هەردوو پردی سنەک و جمهورییە لە بەغدای پایتەخت دابن، بەڵکو هەردوو پردەکە کراون بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیان بە شێوەیەکی ئاسایی."

جێی ئاماژەیە هێزە سیاسییەکانی کە نوێنەرایەتی حەشدی شەعبی دەکەن بە تایبەتی هاوپەیمانێتی فەتح بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردن دەنگەکانی زۆر کەمی کردووە. بۆ نزیکەی دوو هەفتەیە سەدان لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە نزیک ناوچەی سەوز مانیان گرتووە وەک دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بەوەی وەک دەڵێن فرتوفێڵ لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە.

XS
SM
MD
LG