Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئێران توشی کۆرۆنا دەبێت


وەزیری دەرەوەی ئێران حسێن ئەمیر-عەبدوڵاهیان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە ئەمەش لە وەختێکی گرنگی دیپلۆماسیدا کە هەوڵ دەدرێت ڕێککەوتنی ناوکی ساڵی 2015 ی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا زیندوو بکرێتەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی تەسنیمی ئێران ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند حسێن ئەمیر-عەبدوڵاهیان " ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆرۆنای پۆسیتیڤ بووە."

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەعید خەتیبزادە بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNAی ڕاگەیاندووە " بارودۆخی تەندروستی (وەزیری دەرەوە) جێگیرە و بەردەوام دەبێت لە کاروباری ڕۆژانەی لە کاتێکدا خۆی کەرەنتینە دەکات."

هەر ڕۆژی دووشەممە خەتیبزادەگوتیشیکە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو لایەنانەی لە ڕێکەوتنی ناوکی ساڵی 2015 ماونەتەوە " لە دوو سێ هەفتەی داهاتوودا دەست پێدەکاتەوە،"هەرچەندە ئەوەشی وتوە کە وەزیرەکان بەشداری ناکەن.

بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک جۆو بایدن بە بەردەوامی هۆشداری داوە کە کات بەدەستەوە نامێنێت بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە.
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ساڵی 2018 ئەمەریکای لەو ڕێککەوتنە کشاندەوە. بایدن ڕایگەیاندووە ئەمەریکا کاتێک دەگەڕێتەو بۆ ئەو ڕێککەوتنە کە تاران بە تەواوەتی وابەستەی مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە بێت.



XS
SM
MD
LG