Accessibility links

دکتۆر هێرش سەید سەلیم: بەهۆی پەتای وەرزیەوە ڕۆژانە زیاتر لە 100 منداڵ لە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر دەمێننەوە


د.هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی

لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا پەتایەک لە شاری سلیمانی و دەوروبەری بڵاو بۆتەوە، منداڵی زۆر بۆ نەخۆشخانە براون، تووشی کۆکە و ڕشانەوە بوون.

دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەرێوەبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلیمانی وتی "ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نەخۆشخانەی منداڵان لۆدێکی زۆری کەوتۆتە سەر بەهۆی ئەوەی پەتایەک بڵاوە، بەرلەوە پەتای سکچوون هەبوو، پەتا وەرزیەکە ٪50ی تووشبوونەکانە و بەهۆیەوە بۆ نەخۆشخانە هاتوون، تائەم ساتەوەختەش زیاتر لە 700 منداڵ ڕۆژانە سەردانی ڕاوێژکاریی منداڵان لە نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشید دەکەن، لەو سەردانیکردنەیان نزیکەی 100 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵ دەمێننەوە، ئەمەش بەڕێژەی زیاتر ٪15ی ئەوانەیە ڕودەکەنە نەخۆشخانەی منداڵان."

هەروەها دکتۆر هێرش وتی " پشکنین دەریدەخات نەخۆشیەکە کۆرۆنا بێت یان وەرزی، نیوەی ئەو پەتایانەی هەیە وەرزیە وە نیوەی کۆرۆنایە، تووشبوونەکان بەرزبۆتەوە و دەگاتە ٪70ی ئەوانەی لە نەخۆشخانە دەمێننەوە، بەڕێژەیی ٪35ی ئەو منداڵانەی دەمێننەوە پەتای کۆرۆنایە، ٪35ی پەتای وەرزیە و ٪30 سکچوون و ڕشانەوەیە."

سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا دکتۆر هێرش ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی 30ی مانگی 10 پێنج گیان لەدەستدان هەبوە و ڕۆژی 31ی مانگی 10 نۆ گیان لەدەستدان و تووشبوونەکان ڕوو لە هەڵکشانە.


دەربارەی نیشانە و دەرکەوتەکان و جیاکردنەوەی نەخۆشیەکان وتی " پەتای وەرزی ئیستا سەختە بەنیشانە جیایکەیتەوە، کۆرۆنا هەیە نیشانەی نیە، پشکنینەکان لە ڕێگای تاقیگەوە دەتوانن یەکلایی‌بکرێتەوە ئایا کۆرۆنایە یان پەتای وەرزیە؟".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:46 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG