Accessibility links

تیرێژ : ئایا بۆ عێڕاق حکومەتی زۆرینە یان فرەلایەنە گونجاو دەبێت؟


وەکو هەموو هەڵبژاردنەکانی پێشوو عێراق لە پاش ئەم هەڵبژاردنەش ڕووبەڕووی کێشەی پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی فرا کسیۆنی گەورە دەبێتەوە. هەر لە پاش راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی 10 ی مانگی 10 مشتومڕێکی زۆردەستیپێکرد.

براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکان لایەنی موقتەدا ئەلسەدرە کە خاوەنی ۷۳ کۆرسییە و دەیەوێت حکومەتێکی زۆرینە پێکبهێنێت بەڵام لایەنەکانی تری شیعە دژی حکومەتێکی زۆرینەن و دەخوازن حکومەتێکی فرە لایەنە پێکبهێندرێت. بە پێ شارەزایان دەشێت ئەمەش ببێت بە هۆی هەڕشە بۆسەر وڵاتەکە.

لە بەرنامەی تیرێژی ئەم هەفتەیە بەهرۆز جەعفەر سەرۆک و دامەزرێنەری پەیمانگەی مێدیتریانە بۆ تۆژینەوەی هەرێمی گوتی ئەوەی لە ۱۷ ساڵی رابردو لە عێراق هەبووە سیستەمی دیموکراسی تەوافق بووە " کە سەرکەوتوو نەبووە".

بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر

هەوڵەکانی ئەلسەرد بو بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە حوکمڕانی عێراقی داهاتوو و پێکهێنانی حکومەتی زۆینە ڕووبەرووی ئالوزییەکانی ناوخۆی و دەرەکی و بەتایبەت ئێران دەبێتەوە لە رێگای کۆمەڵە چەکدارەکانی عێراقی کە سەر بە ئێرانن و دەسەڵاتیان لە عێڕاقدا هەیە.

بەرێز جەعفەر دەڵێت حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێتە حکومەتێکی دەرەکی و هەروەها گومانیشی خستە سەر یەکرێزی لایەنە کوردیەکان لە بەغدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:25:03 0:00


XS
SM
MD
LG