Accessibility links

خوێندكاران و قوتابیانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لە شاری هەولێر ناڕەزایی لە بەرامبەر ئەنجامەکانی سیستەمی زانکۆلاین دەردەبڕن


خوێندکار
خوێندکار

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی خوێندکارانی 12 ئامادەیی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و قوتابیان ناڕەزایی خۆیان لەمەڕ ئەنجامەکان دەربڕی و داوا دەکەن كێشە و گرفتەكانیان چارەسەر بكرێت چونكە بەشێكی زۆر لەو قوتابی و خوێندكارانە نمرەی بەرزیان هێناوە بەڵام لەو كولێژانە وەرنەگیراون كە پێویستی دەكرد وەربگیرێن، بەشێكی تریش لە قوتابیان و خوێندكاران باسی ئەوەیان كرد كە نمرەیان بەرزە بەڵام لە پەیمانگا وەرگیراون بۆیە بەردەوامن لە خوپێشاندان و نارەزایی دەربڕین

ئاشنا عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی پەروەردە و فێرکردن لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان باسی هەوڵەكانی لیژنەی پەروەردە وفێركردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات و دەڵێت چەندین جار هەوڵمان داوە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆببینەوە بۆئەوەی ئاگاداری پلانەکەیان بین.

ئاشنا عه‌بدوڵا
ئاشنا عه‌بدوڵا

ئاشئا عەبدوڵا دەشڵێت بێگومان زوڵم و ناحەقیەکی زۆر کراوە لەبەرامبەر خوێندکارانی 12ی ئامادەیی کە لە ڕابردوودا وێنەی نیە، لەگەڵ ئەوەشدا کورسییەکانی حکومی زۆر کەم کراونەتەوە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئامانجیش لێی ئەوەیە پرۆسەی خوێندن یان خوێندنی باڵا بەرەو کەرتی تایبەت بڕوات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:32 0:00


XS
SM
MD
LG