Accessibility links

میدیاکانی ئێران: هێرشی سایبەری کراوەتە سەر کەرتی دابینکردنی بەنزین و سوتەمنی ئێران 


رۆژی سێشەمە میدیاکانی دەوڵەتی ئێران رایانگەیاند هێرشێکی سایبەری بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە کەرتی سوتەمەنی لە وڵاتەکەدا، هەروەها دەشڵێن ئەم هێرشە بووەتە هۆی پەکخستنی پڕۆسەی فرۆشتنی سوتەمنی، بەو هۆیەشەوە بە رادەیەکی زۆر بەنزین لە ئێران دا نەما کە تێکڕا بووە هۆی ئەوەی کە لە وێستگەکانی سەرتاسەری وڵاتەکەدا خەڵکێکی زۆر سەرە بگرن بۆ دەستکەوتنی بەنزین.

ئەمەش چەند هەفتەیەک پێش ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی 2019 نرخی سووتەمەنی بەرزبۆوە. ئێران دەڵێت لە حاڵەتێکی ئێجگار ئامادەباشیدایە بۆ هەر هێرشێکی ئەلیکترۆنی.

هەر دەموودەست ئێران دوژمنە لە مێژینەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیلی تومەتبارکرد. لە هەمانکاتیشدا ئەمەریکا و زلهێزەکانی دیکەی ڕۆژئاوا ئێرانیان بەوە تۆمەتبار کردوە کە هەوڵی تێکدان و کۆنتڕۆڵکردنی تۆڕەکانی ئینتەرنێت داوە.

دەزگای هەوڵی IRIBئێرانی رایگەیەند " لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، بە هۆی هێرشی ئەلکترۆنییەوە سیستمی دابینکردنی سوتەمنی لە بەنزینخانەکاندا پەکیانکەوت. لە ئێستادا شارەزایانی تەکنیکی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن و بەمزوانە پرۆسەی دابینکردنی بەنزین و سوتەمەنی ئاسایی دەبێتەوە."

وەزارەتی نەوتی ئێران ڕایگەیاند کە فرۆشتن تەنها لە ڕێی بەکارهێنانی کارتی زیرەکەوە بووە.ا

تەنها ئەو پرۆسەی فرۆشنانەی کە بە کارتی کڕینی ئاسایی بەنزین بوون کە هەرزانترە کێشەی تێکەوتبوو، کڕیارەکان هێشتا دەیانتوانی بە رێژەیەکی بڕێک زیاتر بەنزین بکڕن.

ئەم کێشەیە لەکاتێکدایە تەنها ماوەیەکی کەم ماوە بۆ دووەم ساڵیادی خۆپیشاندانە مەزنەکەی ئێران کە لەساڵی 2019 دا روویدا بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە گرانبوونی نرخی سوتەمەنی. بە پێی راپۆرتەکان سەدان کەس لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی حکومەتەوە لەو کاتەدا کوژران.

ئەو گرتە ڤیدۆییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە نیشانی دەدەن کە وا دیارە شاشەکانی سەر شەقامەکان هاک کرابن و وە تیایاندا ئەو دروشمانە نوسراوە: "خامەنائی گاز و سوتەمەنییەکانمان لە کوێن؟" ئەمەش مەبەستیان لە رابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنائی بوو.

بەڵام ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە راستی و دروستی ئەو ڤیدۆییانە پشتڕاستبکانەوە، بەڵام ئاژانسی نیمچە فەرمی میهری ئێرانی پشتڕاستیکردۆتەوە کە هەندێک لەو سیستمی شاشەی سەر شەقامانە هاک کراون.

XS
SM
MD
LG