Accessibility links

بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ملیۆنان منداڵ لە ئەفغانستان لەبەردەم مەترسی مەرگدان 


گەورەبەرپرسێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە ملیۆنان ئەفغانی بە منداڵیشەوە دووچاری برسێتی بوونەتەوە و پێوسیتە بەپەلە کار بکرێت بۆ بۆ ڕێگەگرتن لە داڕمانی ئابوری ئەفغانستان و داوای ئازادکردنی سەرمایە هەڵپەسێدراوەکانی وڵاتەکەی کرد بە مەبەستی بەکارهێنانی بۆ خزمەگوزارییە مرۆییەکان.

دەیڤد بیزلی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی WFP بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە 22,8 ملیۆن کەس - زیاتر لە نیوەی 39 ملیۆن دانیشتوانی ئەفغانستان – بە توندی دوچاری نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوونەتەوە و بە بەراورد بەو ژمارەیەی کە 14 ملیۆن کەس بوو لە دوو مانگ پێش ئێستا .

لە دوبەی ئەو لێدوانەیداو وتی "منداڵان دەمرن" خەڵک برسی دەبن. شتەکان خراپتر دەبن".

نازانم چۆن ملیۆنان کەس بەتایبەتی منداڵان بەو ڕێژەیە دەمرن بە هۆی کەمی کۆمەکەکان و داڕمانی ئابووریەوە."

ئەفغانستان لە مانگی 8دا کەوتە نێو قەیرانەوە دوای ئەوەی چەکدارانی تاڵیبان شکستیان بە ئەو حکومەتە هێنا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانیان دەکرد، ئەمەش وای لە وڵاتە بەخشەرەکان کرد کە پاشەکشی بە ملیارەها دۆلار یارمەتی بکەن بۆ ئابووری کە پشت بە هاوکاریی دەبەستێت.

قەیرانی خۆراک کە بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە خراپتر بوو، تەنانەت پێش کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانساتن لەلایەن تاڵیبانەوە زۆر سەخت بووە، ئەمەش ڕێگر بوو لە دەستڕاگەیشتنی بەڕێوبەرایەتییە نوێکە بە دەرەوەی وڵات لە کاتێکدا وڵاتان لە کۆششی ئەوەدان سەروسەودا لەگەڵ ئیسلامییە توندڕەوەکاندا بکەن.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG