Accessibility links

کاردانەوەی هەردوو یەکێتی ئافریکا و ئەوروپا لەسەر ڕووداوەکانی سودان


ڕووداوەکانی خەرتوم پایتەختی سودان، کاردانەوەی نێونەتەوەیی بەدوای خۆیدا هێناوە.

موسا فەکی موحەمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئافریکا، هەر ئەمڕۆ دووشەممە داوای دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی دیالۆگی کردووە لە نێوان لەشکری سودان و کاربەدەستە سیڤیلییەکاندا، پاش ئەوەی هێزە ئاسایشییەکان کەسایەتییە باڵاکانی حکومەتی قۆناغی گواستنەوەی سودانیان دەستگیرکرد.

فەکی لە ڕاگەیاندراوەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دەڵێت " سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئافریکا داوای دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان دەکات لە نێوان لەشکر و کاربەدەستانی سیڤیلدا لە سەر بنچینەی ڕاگەیاندنی سیاسی و هەروەهاش بەندەکانی دەستور."

یەکێتی ئەوروپاش هەر ئەمڕۆ دووشەممە داوای ئازادکردنی ڕێبەرانی سیڤیلی سودانی کردووە و جەختیش دەکاتەوە لەوەی "دەبێت توندوتیژی و خوێنڕشتن دور بخرێنەوە."

نەبیلە مەسرالی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بە پەیامنێرانی ڕاگەیاندووە " یەکێتی ئەوروپا زۆر نیگەرانە سەبارەت بەوەی هێزە لەشکرییەکانی سودان، عەبدوڵا حەمدۆک، سەرەک وەزیری وڵاتەکەیان دەستگیر کردوە لەگەل ئەندامانی تری حکومەتی سیڤیلدا و داواش دەکەین بە خێرایی ئازاد بکرێن."

XS
SM
MD
LG