Accessibility links

باری نائاسایی لە سودان ڕادەگەیەندرێت


ژەنەراڵ عەبدولفەتاح ئەلبورهان، سەرۆکی دەستەی فەرمانڕەوای سودان، هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی قۆناغی گواستنەوە و ئەنجومەنی باڵای وڵاتەکە ڕادەگەیەنێت.

ژەنەراڵ ئەلبورهان لە لێدوانەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا، باری نائاسایی لە سەرانسەری سوداندا ڕاگەیاند.

هەر چەند کاتژمێرێک پاش ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی ڕاگەیاندنی سودان سەبارەت بە دەستگیرکردنی زۆربەی خەڵکی سیڤیل لە هەردوو دامەزراوەکەی وڵاتەکەدا بەە خودی سەرەک وەزیری سودانەوە، ژەنەراڵ ئەلبورهان وابەستەیی دووبارەکردەوە بۆ "گواستنەوە بەرەو دەوڵەتێکی سیڤیلی."

ژەنەراڵ ئەلبورهان دەڵێت "حکومەتێکی تایبەتمەند پێکدەهێنێت" و پەیمانی پێکهێنانی ژمارەیەکی زۆری دامەزراوەکانی داوە لەوانە دادگای باڵا، هەروەها دەشڵێت سودان وابەستەی ئەو ڕێککەوتنە نێونەتەوەییانە دەبێت کە مۆری کردوون.

XS
SM
MD
LG