Accessibility links

میانمار کۆبوونەوە لوتکەییەکەی ئاسیا فەرامۆش دەکات


ژەنەراڵ مین ئۆن هڵەینگ

ئەنجومەنی لەشکریی میانمار هەڕەشە دەکات بە فەرامۆشکردنی کۆبوونەوە لوتکەییەکەی کۆمەڵەی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، پاش ئەوەی ئەم کۆمەڵەیە ڕێگەی نەدا سەرکردەی لەشکریی میانمار بەشداری لەو کۆبوونەوە لوتکەییەدا بکات بەهۆی ئەو گومانانەی لەسەر وابەستەییەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە هەن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی خوێناوی میانمار.

میانمار لە ناو ئاژاوە و گێرەشێوێنیدایە پاش ئەوەی ژەنەراڵەکان لە مانگی 2ی ڕابردوودا لە ڕێی کودەتاوە، ئۆن سان سوچی، ڕێبەری سیڤیلی وڵاتەکەیان لە دەسەڵات لادا کە بووە مایەی شەپۆلێکی ناڕەزایی لە سەرانسەری میانمار و هەروەهاش سەرکوتکردنی توندوتیژ ئامێزی جودابیران.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، کۆمەڵەی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، لەژێر فشاری نێونەتەوەییدا بۆ چارەسەرکردنی سیاسیانەی قەیرانی میانمار، بڕیاری ڕێگەگرتنیدا لە مین ئۆن هڵەینگ، سەرکردەی ئەنجومەنی لەشکریی میانمار لەوەی بەشداری بکات لە کۆبوونەوە لوتکەییەکەی ئەم کۆمەڵەیەدا.

زاو مین تون، وتەبێژی ئەنجومەنی لەشکریی میانمار دەڵێت "ڕێگەگرتن لەوەی میانمار بەشداری کۆبوونەوە لوتکەییەکەی ڕۆژنی 26 تا 28ی ئەم مانگی 10یەی کۆمەڵەکە بێت، شکاندنی پرەنسیپەکانی ئاسیایە."

زاو مین، لە لێدوانەکانی ئەمڕۆ دووشەممەیدا، پشتڕاستی کردەوە کە کۆمەڵەی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بانگهێشتی نوێنەرێکی غەیرە سیاسی کردووە بۆ کۆبوونەوە لوتکەییەکە و ئەویش چان ئێی، بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەیە.

وتەبێژی ئەنجومەنی لەشکریی میانمار دەڵێت "بەڵام دڵنیا نین لەوەی بەشداری دەکەین یان نا، بەشداریکردن لەوانەیە کاریگەری بکاتە سەر سەروەری و وێنای وڵاتەکەمان.
کۆمەڵەی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، سەرزەنشتکردنێکی دەگمەنی ئاڕاستەی میانمار کرد، پاش ئەوەی ئەنجومەنی لەشکریی ئەو وڵاتە ڕەتیکردەوە کۆبوونەوە لەگەڵ "هەموو لایەنەکانی میانماردا" بکات، ئەمەش ئەو دەستەواژەیەیە وەها لێکدراوەتەوە کە ئۆن سان سوچیش دەگرێتەوە.

XS
SM
MD
LG