Accessibility links

ئیسرائیل خانوبەرەی نوێ لە کەناری ڕۆژئاوا دروست دەکات


وەزارەتی نیشتەجێکردن لە ئیسرائیل سووربوونی حکومەتی وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت بۆ دروستکردنی 1355 خانوبەرەی نوێ لە کەناری ڕۆژئاوا.

لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی وەزارەتی نیشتەجێکرنی ئیسرائیلدا هاتووە "پاش بەدەستهێنانی پەسەندکردنی کۆتایی ئەم پڕۆژەی نیشتەجێکردنە کۆنتراکتەکانی دروستکردنی 1355 خانوبەرە لە شارۆچکەکانی یەهودا و سامرە بڵاوکراونەتەوە لەسەر بنچینەی تێچوونی کەم و لەژێر سەرپەرشتی زیێڤ ئێلکین، وەزیری نیشتەجێبوونی ئیسرائیلدایە."

ئەم خانوبەرە نوێیانە زێد دەکرێنە سەر ئەو زیاتر لە 2000 خانوبەرەیەی نیشتجێبوون کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل چرای سەوزی بۆ هەڵبکات.

ئیلکین دەڵێت بوونی جووەکان لە یەهودا و سامرە، ئەرکێکی بنچینەییە.

بڕیاری دروستکردنی ئەم خانوبەرە نوێیانە، هاوکاتە لەگە: ڕاگەیاندنی دروستکردنی 31 یەکەی نوێی نیشتەجێبوون لە شاری خەلیل لە باشوری کەناری ڕۆژئاوا.

ئەم پڕۆژانەی نیشتەجێکردن لەلایەن ئیسرائیلەوە بە نایاسایی دادەنرێن و لەناو کۆمەڵگەی نێونەتەوەییشدا پەسەند نەکراون.

XS
SM
MD
LG