Accessibility links

هوشداری دەدرێت لەسەر زیادبوونی ئامارەکانی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک


بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕێگەی پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی مەمک، هەڵمەتێک بۆ هۆشیاری پێدان دەستپێدەکەن بۆ ژنان و بڕیارە لە ڕێگەی پزیشکی پسپۆڕەوە و بە سیمیناری جیاجیا ژنان بەشداریپێبکەن و زانیاریان پێبدەن بۆ ئەنجام دانی پشکنینی پێشوەختە بۆ نەخۆشیەکانی مەمک.


لەبەرامبەر مەترسیەکانی زیادبوونی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک، لە هەرێمی کوردستان مانگی 10ی هەموو ساڵێک بۆ هوشیارکردنەوەی ژنان دیاری کراوە کە چەندین سیمینار و هەڵمەتی هوشیارکردنەوە دەکرێت،لەو چوارچێوەیەشدا ، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ژمارەیەک سیمیناری هوشیاری بۆژنان دەستپێکردوە و کە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک سەرپەرشتیان دەکەن و داوایان کرد لە ژنان پشکنینی پێشوەختە ئەنجام بدەن .

دکتۆر ئەژین حەمە تۆفیق، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمکلە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "سەرەتای سیمینارەکانمان بە ژنە کارمەندەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەستمان پێکرد، ئەم مانگە بۆ هوشیارکردنەوەی ژنانە، ئەم نەخۆشییە بەربڵاوە و لە قۆناغی سەرەتادا دەتوانرێت بوەستێنرێت، لە کوردستانیش لە زیادبووندایە لە ژناندا و لە 8 ژندا یەک ژن تووش دەبێت لە جیهاندا و لە ناو پیاوانیشدا ڕێژەکە 1%."

دکتۆر کوێستان مەحمود، پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشییەکانی مەمک لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند"ئەو ژنانەی بە شداری سیمینارەکان دەکەن، دەتوانین فێریان بکەین کە چۆن پشکنین بۆ خۆیان لە ماڵەوەبکەن، لە تەمەنی 18ساڵ بۆ 25 ساڵی ژنان و کچانئەتوانن پشکنینی پێشوەختە بکەن، لەسەرو 25 ساڵیەوە دەبێت بەلایەنی کەم 6 مانگ جارێک پزیشک بیبینێت، لە تەمەنی 40 ساڵیشدا دەبێت پشکنینی مەمۆگرافی بکرێت ".

پزیشک سەبارەت بە هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیەکە، پڕۆگرامی ژیانی ڕۆژانە و گۆڕانکاری هۆرمۆنەکان و کاریگەریەکانی ژینگە و بۆماوە بە گرنگ دەبین، بەڵام جەختیش لەوەدەکەنەوە، ترس لە پشکنین و پشتگوێ خستنی هەر نیشانەیەک لە مەمک بە مەترسی دەزانن بۆسەر ژیانی ژنان.بڕیارە سیمینارەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ ژنان ئەنجام بدرێنەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی راپۆرتی فەرحان هەورامانی، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:09 0:00


XS
SM
MD
LG