Accessibility links

ڕاپۆرت: تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک گۆڕانکاری ئەنجام دەدات


بە پێی ماڵپەڕی تەکنەلۆژیا بە ناوی The Verge تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە نیازە نێوی خۆی بگۆڕێت و زیاتر تیشک بخاتە سەر داتاکانی مێتاڤێرس.

ڕاپۆرتەکەی The Verge لە زاری سەرچاوەیەکی کە زانیاری ڕاستوخۆی لەسەر بابەتەکە هەیە دەڵێت گۆڕینی ناوەکەی فەیسبووک ڕەنگە لە هەفتەی داهاتوو بە فەرمی ڕابگەیەندرێت.

چاوەڕوان دەرکێت هەنگاوەکە گۆڕانکاری لە ئاپەکانی تری وەکو ئینستگرام و واتساپیشدا بکات کە هەر هینی کۆمپانیای فەیسبووکن. گووگڵیش لە ساڵی 2015 هەنگاوێکی هاوشێوەی نا کاتێک خۆی ڕێکخستەوە.

فیسبووک دەڵێت لە بارەی ئەم " قسەو باسو ئیدیعایانە" وە هیچ ناڵێت. بەرپرسی گشتی فەیسبووک مارک زەکەبەرگ سەرنجی خستووەتە سەر داتای مێتاڤێرس، جیهانێکی دیجیتاڵی کە خەڵکی بتوانن بە ڕێگای ئامێرە جیاوازەکان لە ژینگەیەکی وێنەدا پێکەوە پەیوەندییان هەبێت، و کۆمپانیاکەش لەو بوارەدا سەرمایەیەکی زۆری وەگەرخستووە.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە کە فەیسبووک لەژێر چاودێرییەکی فراواندایە لە لایەن یاسادانەران و ڕێکخەرە جیهانییەکانەوە لەسەر کردارەکانی ناوەڕۆکەکەی و زیانەکانی بەستراوە بە پلاتفۆرمەکانییەوە، لەگەڵ بەڵگەنامە ناوخۆییەکانی کە دزەیان کردوو بوون بە بنەمای دانیشتنێکی سیناتی ئەمەریکا.

XS
SM
MD
LG