Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەگاتە ئاستێکی مەترسیدار


ڕەوشی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتۆتە ئاستێکی مەترسیدارەوە.

بەپێی دەستەی تەندروستی 50٪ ی تاقیکردنەوەکانی PCR ئەرێنین و ژمارەی ڤاکسینی دژە کۆرۆناش زۆر کەمە.

بێریڤان دێرویش جێگری هاوسەرۆکایەتی دەستەی تەندروستی لە هەرێمی جەزیرە
بێریڤان دێرویش جێگری هاوسەرۆکایەتی دەستەی تەندروستی لە هەرێمی جەزیرە


بێریڤان دێرویش جێگری هاوسەرۆکایەتی دەستەی تەندروستی لە هەرێمی جەزیرە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر کەمی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتووەتە دەستمان تەنها 55 هەزار ڤاکسین گەیشتووە بە ئێمە. ئەم ژمارەیەک زۆر کەمە تەنانەت بەشی کارمەندانی تەندروستیشی نەکرد."

بە گوێرەی بەرپرسانی تەندروستی لە هەرێمی جزیرە، لە کۆتایی مانگی نۆدا زۆرترین ڕێژەیتاقیکردنەوەی ئەرێنی تۆمارکراوە. هەروەها ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای مانگی ڕاردوو حەوت هێند زیادی کردووە.

شیندار لۆقۆ، بەرپرسی ژوری لێکۆڵینەوەی مانگی سووری کورد لە شاری قامیشلو
شیندار لۆقۆ، بەرپرسی ژوری لێکۆڵینەوەی مانگی سووری کورد لە شاری قامیشلو


ڕایگەیاند، کە لە کۆتایی مانگی نۆ و سەرەتای مانگی دەدا ڕێژەی تاقیکردنەوە ئەرێنییەکان لە 51٪ تێپەڕیوە.

لەلایەکی ترەوە کەرەستەی پێویستی تاقیکردنەوەی PCR بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە بۆ تا ئەندازەیەک کە بەرپرسان دەڵێن ئەگەر لەو ئاستە بەردەوام بێت ئەوا دوو نییە ژووری چاودێری کۆرۆنا لە کاربکەوێت.

لەلایەکی ترەوە نەخۆشخانە تایبەتەکانی کۆڤید 19 لە هەرێمەکانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر پڕبوون لە نەخۆش و ژمارەی قەرەوێڵەکانی نەخۆشخانە بەشی نەخۆشەکان ناکەن. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ژیانی تایبەت بە کۆڤید-19 لە قامشلۆ ڕۆوا عەبدولعەزیز بە دەنگی ئەمەریکای وت " بەرزترین ئاستی نەخۆشەکان لە مانگی نۆ بوو ئەو کاتە 151 کەس لە نەخۆشخانەکە لە بەشی چاودێری ڕژد مابوونەوە، بۆیە ئێمە بەشەکانی تریشمان بۆ ئەو مەبەستە بەکار هێنا."

ڕۆوا عەبدولعەزیز بەرپرسی نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا لە قامشلۆ
ڕۆوا عەبدولعەزیز بەرپرسی نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا لە قامشلۆ

بە پێی داتای دەستەی تەندروستی لە هەرێمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا هەتا 11 ی ئەم مانگە 30 هەزار و 569 کەس توشی کۆرۆنا بوون کە لەو ژمارەیەدا 2 هەزارو 261 کەس چاکبوونەتەوە و 1،038 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG