ئەبو ئەلحەسەن بەنی سەدر، یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979، کە پاش لەکارخستنی بەهۆی بەڕەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی پیاوانی ئایینی لە کاتێکدا وڵاتەکە بوو بە دەوڵەتێکی ئاینی لە ئێران هەڵات، ئەمڕۆ شەممە لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
لە نێو کۆمەڵێک پیاوانی ئاینی شیعەی ڕەشپۆش، بەنی سەدر بە چاکەت و پانتۆڵ و باکگراوندێکی فەڕەنسییەوە دەرکەوت تا ئەو ئاستەی فەیلەسووفی فەڕەنسی ژان پاول سارتەر 15 ساڵ بەر لەو کاتە باوەڕی وابووە کە دەبێتە یەکەم سەرۆک کۆماری ئێران.
بەنی سەدر نەیتوانی تەواو دەستبگرێت بەسەر حکومەتدا کە وابڕیاربوو سەرۆکایەتی بکات چونکە ڕووداوەکانی لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەودا بوون، لەوانە قەیرانی بارمتەکانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و هێرشی عێراق بۆ سەر ئێران، نائارامی دوای شۆڕشیان زیاتر کرد.
دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە دەستی ڕابەری باڵادا مایەوە ئایەتوڵا خومەینی کە بەنی سەدر لە فەڕەنسا لە تاراوگە کاری لەگەڵ کردبوو و لەکاتی شۆڕشەکەشدا بەدوایدا گەڕایەوە بۆ تاران، بەڵام خومەینی دەستی بەسەر دەسەڵاتەکەیدا گرت پاش ئەوەی تەنها بۆ ماوەی 16 مانگ دەسەڵاتی گرتەبوودەست و بووە هۆی هەڵاتنی بۆ پاریس و بۆ ماوەی دەیان ساڵ لەوێ مایەوە.
سەرچاوە: دەنگی ئەمریکا