Accessibility links

گڕکانەکەی لاپاڵما لە ئیسپانیا زیاتر تاودەسەنێت


لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەدا ڕووباری ئاگرینی گڕکانەکە لە دوورگەی لا پالمای ئیسپانیدا بە ناو باڵەخانەکاندا کڵپەی دەسەند، لە کاتێکدا تاوسەندنی زۆر گەورەی گڕکانەکە چڕتر بۆوە بەهۆی پریشکی ئاگرەکەیەوە.

شایەتحاڵەکان بە رۆیتەرزیان راگەیاند بەهۆی لێشاوی ئاگرینی گڕکانەکەوە بەلایکەمەوە چوار بینای لە گوندی کایەخۆن دی لاگاتا سوتاندووە.

نێوەندی جیۆلۆجی نیستیمانی ئیسپانیا گوتی زنجیرەیەک بومەلەرزە کە بە 37 جوڵەی بومەلەرزە دیاریکراوە ڕۆژی شەممە گەورەترینیان 4.1 پلەی رێختەر بووە داوێتی لەو ناوچەیە.

گڕکانەکانی کۆمبرێ ڤێیخا لە 19ی مانگی نۆی ئەمساڵدا دەستی بە تەقینەوە کرد و زیاتر لە 800 بینای وێران کرد و نزیکەی 6000 کەسی ناچارکرد ماڵەکانیان لە دوورگەکە چۆڵ بکەن لە لاپالما، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 83000 کەسە، یەکێکە لە دوورگەکانی کانارییە لە زەریای ئەتڵەسی.

XS
SM
MD
LG