Accessibility links

سەرمایە هەڵپەسێردراوەکەی ئێران لەدەرەوەی وڵات و گفتوگۆی ناوەکی 


وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند، کە ئەڵمانیا هەر داواکارییەکی ئێرانی بۆ ئەمەریکا ڕەتدەکاتەوە کە سەرمایەی دارایی هەڵپەسێردراوی ئێران ئازاد بکات وەک مەرجێک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان سەبارەت بە رێککەوتنە ناوەکیەکە.

دوای ئەوەی حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لابردنی هەڵپەساردنی ئەو 10 ملیار دۆلارەی کرد وەک ئاماژە بۆ نیازپاکی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی "ئەگەر ئێران لێرە مەرجی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دانابێت، ئەوە ڕەتیدەکەینەوە".

لە سایەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ، ئەمەریکا بە شێوەیەکی تاکلایەنە لە ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران، بەریتانیا، فەرەنسا، چین، ڕوسیا و ئەڵمانیا ( کە لە ئێران بە ڕێککەوتنی بەرجام ناسراوە)کشایەوە بۆ ئەوەی ئێران پەرە بە چەکی ناوەکی نەدات.

سەرۆک جۆو بایدن ئامانجی گەڕاندنەوەی ڕێککەوتنەکەیە، بەڵام هەردوولا ناکۆکن لەسەر ئەوەی چ هەنگاوێک بنێین و کەی دەستپێبکەنەوە، لەگەڵ ئەو کێشە سەرەکیانەی کە تاران سنووردار دەکات و سزاکانی واشنتۆن وەک خۆی دەیهێڵنەوە بەسەر ئێراندا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی "داوا لە ئێران دەکەین بە زووترین کات گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG