Accessibility links

حەسیبە عەبدوڵا، وەڵامی لایەنە عەرەبی و تورکومانیەکانی کەرکوک دەداتەوە


بەرپرسی بۆردی پێکهاتەکان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژە بەوەدەکات، تۆمەتبارکردنی حیزبەکەی بە ساختەکاری لەکەرکوک لەلایەن عەرەب و تورکمانەوە، نیشانەی ئیفلاسی لایەنە عەرەبی و تورکمانیەکانەو دەیانەوێت بە هەڵبەستنی تۆمەت شکستەکانیان بشارنەوە.

لەم گفتووگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، حەسیبە عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرپرسی بۆردی پێکهاتەکان، دەڵێت "زۆربەی پێکهاتەکان خۆیان بەقەرزاری یەکێتی دەزانن، چونکە نێوانمان لەگەڵیان باشە و مام جەلال پێیانەوە ماندوو بووە، بۆیە بڕیاریانداوە دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بدەن."

سەبارەت بەوەی چۆن لیستی هاوپەیمانی چاوی لەدەنگی دەنگدەرانی عەرەب و تورکمانە، لەکاتێکدا لایەنە عەرەبی و تورکمانیەکان لیست و کاندیدیان هەیە، بەرپرسەکەی یەکێتی دەڵێت "خەڵکی عەرەب و تورکمان هاتوونەتە لامان، ناڕازی بوون لە ئەدای نوێنەرە عەرەب و تورکمانیەکان و وتوویانە ڕاستگۆ نەبوون لەگەڵمان، بۆیە دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی دەدەین."

حەسیبە عەبدوڵا، دەربارەی تۆمەتبارکردنی حیزبەکەی بەهەوڵدان بۆ ساختەکاری، دەڵێت "تۆمەتبارکردنی کورد بە ساختەکاری نیشانەی ئیفلاسی و وەزع خراپی عەرەب و تورکمانە، بەڵگەیان کوا، هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازە، نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرە بیانیەکان دووجار چاودێری کەرکوک دەکەن، تا هەر پێکهاتەیە، قەبارەی ڕاستەقینەی دەربکەوێت."

دەشڵیت "لەهەموو هەڵبژاردنێکدا، کورد زیاتر لە 50%ی دەنگی دەنگدەرانی کەرکوک و 50% کورسیەکانی کەرکوکی بردووە، ئەمە دەیسلەمێنێت زۆربەی دانیشتوانی کەرکوک کوردن."

حەسیبە عەبدوڵا بەرپرسی بۆردی پێکهاتەکان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، نەیشاردەوە کە پشتگیری یەکێک لە کاندیدەکان دەکەن بۆ کورسیە کۆتاکەی کەرکوک، وتی"لەهەڵبژاردندا هەر لایەنە و ئەسپی خۆی تاودەدات، ئێمەش کاندیدمان بۆ کۆتا هەیە، نەیار و ڕکابەرەکانیشمان مافی خۆیانە کاندیدیان هەبێت و کار بۆ سەرخستنی بکەن."

بڕیارە لە ڕۆژی 10 ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ پارێزگای کەرکوک 13 کورسی دانراوە، پێکهاتەکانی کورد، عەرەب و تورکمان لەسەر 12 کورسی ڕکابەری دەکەن و کاندیدی کۆتاکانیش ململانێ یانە لەسەر کورسیە کۆتاکەی پارێزگاکە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی دڵشاد ئەنوەر، پەیامنێری دەنگی ئەمەریکادایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:24 0:00

XS
SM
MD
LG