Accessibility links

هەلەو واشنتن: پەیوەندی وسیاسەتی دەرەوەی تورکیا


هەفتەی ڕابردوو سەرۆککۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە ئەکگرتووەکان لە نیویۆرک ڕاگەیاند وگوتی پێیباشە ئەمەریکا لە سوریا و عێراق بکشێتەوە، وەک ئەوەی لە ئەفغانستان کشایەوە.

هەروەها سەبارەت بە کێشەی کورد لە تورکیا، سەرۆکی تورکیا ئەردۆغان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ نووسەران و پەیامنێرانی وڵاتەکەی گوتی، "لە تورکیا هیچ کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کوردوە." گوتی،" ئێمە لە تورکیا لەمێژە ئەم مەسەلەمان چارەسەرکردوەو کۆتاييمان پێهێناوە."

بەلایەکی دیکەوە سەبارەت بەپەیوەندی وسیاسەتەکانی دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا ویەکێتی ئەوروپا لەبارێکی ئاڵۆزدایە، بەتایبەتی لەبارەی ڕەفتارەکانی لەهەرێمەکەدا و پەیوەندی لەگەڵ ڕوسیا وسەرۆکەکەی ڤلادمیر پۆتین وهەروەها بابەتی پێشیلی مافەکانی مرۆڤ لەناو تورکیا، ئەمانە گرژییەکانی قوڵترکردوونەتەوە و سیناتی ئەمەریکاش هەرەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە کرینی گەری دووەمی سستەمی بەرگری ئاسمانی (S-400) روسی کە مەترسی سازدەکات بۆ فڕۆکەی جێتی ئێف 35 ئەمەریکایی و سیستەمەکانی بەرفراوانی بەرگری ناتۆ، ئەوا سزای زیاتر دادەسەپێنێتە سەر تورکیا.

جا بۆ سەرۆکی تورکیا لە ئەم کاتەدا پێ باشە ئەمەریکا لە سوریا و عێراق بکشێتەوە، وەک ئەوەی لە ئەفغانستان کشایەوە؟ بۆ ئەردۆغان، دەڵێت "لە تورکیا کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کورد. ئایا کێشەی کورد لە تورکیا یەکلایی کراوەتەوە؟ ئایا بەپەیوەندییەکانی تورکیا و ڕۆژئاوا بە کوێ دەگات؟ ئایا کۆنگریسی ئەمەریکا سزای زیاتر دادەسەپێنیتە سەر تورکیا بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە و چەندین پرسیاری دیکە حەیدەر کەریم پێشکەشکار و دەرهێنەری بەرنامەی هەلەو واشنتن میوانداری دکتۆر کرمانج گوندی پرۆفیسۆر و بەڕێوەبەری بەشی پەروەردەی زانکۆی تێنسی ئیستێت لە شاری ناشفیل ودکتۆر فریدوون ڕەحمانی پروفسوری هاریکار و برپرسی پروگرامی مافی مروڤ و یەکسانی لە زانکوی یورک لە تورونتوی کانادا کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:34:57 0:00


XS
SM
MD
LG