Accessibility links

ئەڵمانیا پیاوێکی تورک بە تومەتی سیخوڕی دەستگیردەکات


داواکاری گشتی ئەڵمانیا دەڵێت لێکۆڵینەوە لە پیاوێکی تورک دەکەن کە لە دوسلدۆرف دەستگیرکراوە بە گومانی سیخوڕیکردن بەسەر لایەنگرانی بزووتنەوەی ئاینی فەتحوڵا گولەن و گوایە کاری کردووە بۆ دەزگای هەواڵگری تورکیا.

تۆمەتبارەکە لە 17ی مانگی 9 دا لە هۆتێلێک لە دوسلدۆرف دەستگیرکراوە دوای ئەوەی کارمەندێک بە چەکەوە تومەتبارەکەی بینیەوە. داواکاری گشتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا دەڵێتئەو بە گومانی سیخوڕی و پێشێلکردنی یاسای چەک دەستگیرکراوەو لە بارەیەوە لێکۆڵینەوە کرن بەردەوامە.

ئەو تۆمەتبارە کە تەنها بە عەلی د- ی دەستنیشان کراوە و بەپێی یاساکانی پاراستنی نهێنی ئەڵمانیا ناوی تەواوەتی ئاشکرا نەکراوە، لە 17ی مانگی 9 دا لە هۆتێلێک لە دوسلدۆرف دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی کارمەندێک چەکێکی دۆزیەوەتەوە و پەیوەندی بە پۆلیسەوە کردووە.

داواکاری گشتی ئەڵمانیا دەڵێت ئاماژە بۆ ئەوە هەیە کە عەلی د. زانیاری لەسەر لایەنگرانی گولەن کۆکردبێتەوە کە لە ناوچەی کۆڵن دەژین بۆ دەزگای هەواڵگریی تورکیا "میت" هەروەها ئەو تاوانبارە 200 فیشەکی پێگیراوە.

تورکیا هۆکاری هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016ی دەخاتە ئەستۆی فەتحوڵا گولەن کە هاوپەیمانی پێشووی سەرۆک کۆماری رەجیب تەیب ئەردۆغان بووە، بەڵا گولەن ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە.

حکومەتی تورکیا تۆڕەکەی گولەن وەک گروپێکی تیرۆریستی پۆلێن کردووە.

سەرچاوە: رۆیتەرز/ ئاژانسی فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG