Accessibility links

وەزیری تەندروستی: پزیشکی پسپۆڕ بۆ هەموو قەزاو ناحیەکان دابین دەکەین


لەبەرامبەر ئەو ژمارە زۆرە هاووڵاتیان کە ڕوویان لە بنکەی تەندروستی شەهید عەلی شیعە دەکرد لە ناحیەی خورماڵ کە ناحیەکی گەشتیاریە، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشی کتوپڕی پێشکەوتووی لە مەڵبەندەکە کردەوە و پشتیوانی خۆشی بۆ مەڵبەندەکە دووپاتکردەو و ڕاشیگەیاند لە ئایندەدا هاوکاری تەندروستی زیاتری مەڵبەندەکە دەکەن .

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ هاووڵاتیان زۆرگرنگە و زۆجار ژیانی مرڤەکان ڕزگار دەکات تا دواتر دەگەیەنرێتە نەخوشخانەکانی دیکە".

سەبارەت بە کەمی پزیشک لە دەرەوەی پارێزگاکان وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند " بە سیستەمێکی تایبەت و بە سەرپەرشتیاری بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم پزیشکی پسپۆڕ بۆ نەخۆشخانەکان بە یەکسانی دابین دەکرێت".

د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند ئەم ناوچەیە گەشتیاریە کۆتایی هەفتە ژمارەیکی زۆر گەشتیار دێتە ناحیەکە و حاڵەتی کوتپڕی زۆردێتە سنورەکە ، بە زیاد کردنی ژمارەی بێدەکانی نەخۆش دەتوانین خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەین.

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی نەخۆشخانەی بیارەی کرد کە ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە تەواو بووە و بەهۆی نەبوونی میلاکاتی پێویستە نەوەکراوەتەوە و هاوکات نەخۆشخانەی وەفای بەسەر کردەوە و لەگەڵ نەخۆشەکان لە نزیکەوە گفتوگۆیی کرد و ڕایگەیاند هەموومان پێویستە هوشیاربین و کەسە نزیکەکانمان لە مەترسیەکانی کۆڕۆنا ئاگادار بکەنەوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:49 0:00


XS
SM
MD
LG