Accessibility links

سیستانی هەڵوێستی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق دەخاتە ڕوو


ڕێبەری باڵایشیعەکان لە عێراق ئایەتوڵا عەلی سیستانی ڕۆژی چوارشەممە خەڵکی هاندا تا بەشدای لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێڕاق بکەن کە لە 10 ی مانگی 10 بەڕێوە دەچێت.

ئۆفیسی سیستانی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە کە تیایدا دەڵێت " دەسەڵاتی باڵای ئاینی داوا لە هەموان دەکات بە وریایی و بە بەرپرسیارانە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بکەن هەرچەندە بێ کەموکورتی نییە بەڵام باشترین ڕێگەیە بۆ تێپەڕاندنی وڵات بۆ قۆناغێکی دیکە."

ئۆفیسیەکەی سیستانی دەشڵێت ئەو وەکو هەڵوێستی ڕابردووی پشتیوانی هیچ کاندیدێک ناکات بەڵام گوتوشیەتی " پێویستە کاندیدەکان وانە لە ئەزمونی ڕابردوویانەوە وەربگرن و ئەو ڕۆڵەی پێیان دەدرێت بپارێزن و سود لە دەرفەتەکا وەربگرن بۆ بەدیهێنانی گۆڕانکاریڕاستەقینە."

هەر پاش بڵاوبوونەوەی بەیاننامەکەی ئۆفیسی سیستانی سەرۆک وەزیری عێڕاق مستەفا کازمی لە تویتێکدا بەیاننامەکە بە گرنگ وەردەگرێت و جەخت لە پابەندی دەزگاکانی دوڵەت بۆ پاراستنی هەڵبژاردن دەکاتەوە.

هەڵبژاردنی پێشوەخت، یەکێک بوو لە داوا سەرەکییەکانی مەیدانەکانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕین لە عێراقدا.

لە مانگی 10ی ساڵی 2019وە شەپۆلیكی ناڕەزایی دەربڕین لە عێراقدا دەستیپێکرد و حکومەتەکەی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی ناچار کرا دەست لە کار بکێشێتەوە.

XS
SM
MD
LG