Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی کوژراوانی سوریا لەماوە ئەو دەساڵەی شەڕ دا زۆر لەوە زیاترە کە تۆمارکراون


نوسینگەی مافی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، کە لەشەڕی 10 ساڵەی سوریادا لانی کەم 350 هەزار کەس کوژراون لەساڵی 2014 وە و ئەوەشی وتوە ژمارەی تەواوەتی زیاترە لەو ژمارەیە.

ئەو ژمارەیە خەڵکی مەدەنی و چەکداریشی تێدایە و لەسەر بنەمای میتۆدێکی توند و پێویستی بە ناوی تەواوی کۆژراو و هەروەها بەروار و شوێنی گیانلەدەستدانەکان هەیە.

میشێل باچیلێت، کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان بە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی راگەیاند کە "لەسەر ئەم بنەمایە لیستی 350 هەزار کەسمان کۆکردۆتەوە کە لە شەڕەکانی نێوان مانگی ئازاری 2011 و تا مانگی ئازاری 2021دا لە سوریادا کوژراون."

ئەو وتی هەر لە 13 قوربانی یەکێکیان ژن یان منداڵ بووە.

ئەو وتیشی "ئەوە کەمترین ژمارە نیشان دەدات کە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، کە بە دڵنیاییەوە کەمترە لە ژمارەی راستەقینەی کوژراوەکان."

ئەو وتی کە ئۆفیسەکەی کار لەسەر شێوازێکی ئامار دەکات بۆ پێشکەشکردنی وێنەیەکی کامڵتر، کە هەروەها دەتوانێت یارمەتی دیاریکردنی لێپرسینەوە بدات بۆ هەندێک لە کوشتنەکان.

لە پارێزگای حەلەب زۆرترین حاڵەتی کوشتن بە بەڵگەنامە تۆمارکراوە، کە 51 هەزار 731 کوژراون کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە کۆنترۆڵکراوە، کە بووەتە خاڵی شەڕ و پێکدادانەکان.

XS
SM
MD
LG