Accessibility links

بەرزبوونەوەی ڕێژەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سوریا


کارمەندانی هاوکاری مرۆیی و سەرچاوە پزیشکییەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە سوریا ڕووبەڕوویشەپۆلێکی نوێی بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوون بە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە لە هەردوو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی حکومەت و ناوچەکانی دەرەوەی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت، کە دەتوانێت سیستمی تەندروستی شڵەژاوی ئەو وڵاتەی کە شەڕ وێرانیکردووە هیلاک بکات.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی سەر بە حکومەت ڕایانگەیاند؛ ژمارەی ئەو حاڵەتانەی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا راپۆرتیان لەسەر دراوە 235 حاڵەت بووە، کە زۆرترین ئاستی ڕێژەی ڕۆژانەیە لەو کاتەوەی کە یەکەم حاڵەت لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە راپۆرت کراوە.

کارمەندانی تەندروستی و کارمەندانی یارمەتی مرۆییەکان لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و سەربەخۆکان دەڵێن داتای فەرمی بەشێکی کەم لە زیانە ڕاستەقینەکان بڵاودەکاتەوە.

سوریا لە ساڵی ڕابردوودا لە مانگی 8 و 12 دا دوو جار زیادبوونی گەورەی توشبووانی بەخۆیەوە بینیەوە، کارمەندانی پزیشکیش لەلاوە وتیان ژمارەی تەواوەتی بڵاوبونەوەی پەتاکە بە فەرمی دەشارنەوە، ئەمەش تومەتێکە کە دەسەڵات ڕەتی دەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG