Accessibility links

ئەمەریکا 500 ملیۆن بەشە ڤاکسینی زیاتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا دەبەخشێت


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە بەڵێنیدا 500 ملیۆن بەشە ڤاکسینی تری دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکڕێت بۆ وڵاتانی تر، لە کاتێکدا لە ژێر فشارێکی زۆردایە بۆ دابەشکردنی پێداویستی بۆ وڵاتانی تری جیهان.

کۆشکی سپی میوانداریی کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی ئۆنلاینی چوار کاتژمێری دەکات دەکات بە ئامانجی لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی کوتانی جیهانی و بەڕێوەبردنی سەرۆک جۆو بایدن دەخوازێت پێشڕەوەیکردنی بە نمونە نیشان بدات. بایدن لە سەرەتای کۆبونەوەکەی کە ڕێبەرانی کەنەدا، ئیندۆنسیا، ئافریکای باشوور ، بەریتانیا و سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تیایدا بەشدارن گوتی "بۆ لەناوبردنی پەتاکە لێرە پێویستە لە هەموشوێنێک لەناوی ببەین."

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ساڵی 2020 بڵاوبۆوە و بوو بە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی 5 ملیۆن کەس لە جیهاندا سەرۆک بایدن دەڵێت " قەیرانێکە کە هەموان پێکەوە تیایدان."

بەخشینی ئەم ڤاکسینانە هاوکارییەکانی ئەمەریکا دەگەیەنێتە زیاتر لە 1 ملیار و 100 ملیۆن بەشە ڤاکسین کە هێشتا زۆری ماوە بگاتە 5 بۆ 6 ملیاری کە شارەزایانی تەندروستی بۆ وڵاتانی هەژار داوایان کردووە.

کاربەدەستێکی باڵای ئەمەریکا بەر لە ڕاگەیاندنەکە گوتی ڤاکسینەکانی فایزەر و بایۆنتێک لە ئەمەریکا بەرهەمدەهێندرێن و لە مانگی یەکەوە ڕەوانەی وڵاتە هەژارەکان دەکرێن.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە تویتێکدا گوتی " سەرۆک بایدن ڕوون بووە لەسەر ئەوەی تەنها ڕێگا بۆ شکستپێهێنانی کۆڤید-19 و پاراستنی خەڵکی ئەمەریکا و ئابوری ئەمەریکا ئەوەیە کە ئەو ڤایرۆسە لە ناوخۆو سەرانسەری جیهانیشدا شکست پێبهێندرێت. بەهێزترین چەکمان بۆ ئەم شەڕە پاریزراوە ڤاکسینی کاریگەرە."

XS
SM
MD
LG