Accessibility links

دوای 90 ڕۆژ لە مانەوە لە بنکەی ئاسمانی ئاسمانگەڕانی چین بۆ زەوی دەگەڕێنەوە


دوای مانەوەیان بۆ 90 ڕۆژ لە بنکەی ئاسمانی چین لە واڵایی و لە دڕێژترین ئەرکی ئاسمانی چین تائێستا، ڕۆژی هەینی 3 ئاسمانگەڕ بۆ زەوی گەڕانەوە.

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە نی‌شانگ و لیۆ بۆمینگ و تانگ هۆنگبوو بەرەو زەوی گەڕانەوە بە کەبسولی واڵایی شنتشوو 12 لە کاتژمێر 1:30 پاش نیوەڕۆ نیشتنەوە .

میدیاو دامەزراوەی ڕادێۆ و تەلەفیزێۆنی حکومەت CCTV گرتەی کەبسولە ئاسمانیەکەی دەرخست بە پەڕەشووت لە بیابانی جووبیدا دەنیشێتەوە و دوای چەند دەقیقەیەک هەلیکۆپتەر لە ئاسمان و ئۆتۆمۆبێل لە دەشتایەکەدا پێشوازیان لیدەکەن. تیمێکی تەکنیککار کەبسولەکەیان کردەوە هیچ زیانێکی لێنەکەوتبوو.

3 ئاسمانگەڕەکە دوای 30 دەقیقە دەرکەوتن و لەسەر کورسی دانیشتبوون، بەمەبەستی دوبارە ڕاهاتنەوەیان لەگەڵ کیشی زەوی دوای ئەوەی بۆ 3 مانگ لە ژینگەیەکدا بێ کێش دەژیان. وەک بریاربوو ڕۆژی دواتر هەینی 3 ئاسمانگەڕەکە چوون بۆ بەیژین.

بەرپرسی گەشتەکە بۆ تەلەڤیزێۆنی CCTV ووتی "لەگەڵ برەوسەندنی هێزی چین و بەرزبوونەوەی ئاستی تەکنەلۆجیای، باوەرێکی بەهێزم هەیە ئاسمانگەڕی زیاترمان دەبێت ژمارەی پیوانەی نوێ تۆمار دەکەن".

داوی چوونیان بۆ وڵایی لە 17ی مانگی 6دا ئاسمانگەران دوو جار لە واڵایی‌دا هاتووچۆیان کردوە، باڵێکی میکانیکیان جێگیرکردوە بە درێژیی 10 مەتر.

لە کاتێکدا وردەکاری کەم لە لایەن هێزی سەربازی چینەوە بڵاوکرایەوە کە سەرپەرشتیاری بەرنامەی واڵاییە، پێشبینی دەکرێت ئامادەکاری بۆ 3 ئاسمانگەڕی‌دیکە بکرێت بۆ ئەرکی 90 ڕۆژی لە بنکەی واڵایی لە 2 ساڵی داهاتوودا و بەهەموو توانایەکیەوە بنکە لە کاردابێت.

حکومەت ناوی گرووپی داهاتووی ئاسمانگەڕان و کاتی چوونیان بۆ وڵایی و هەڵدانی مووشەکی شنشوو-13ی ڕانەگەیاند.

لەوەتای ساڵی 2003وە چین 14 ئاسمانگەڕی بۆ وڵایی ناردوە، کاتێک بۆتە سێهەم دەوڵەت دوای یەکێتی سۆڤێتی پیێشوو و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سەربەخۆ ئەو ئەرکانە ئەنجام بدات.

بەرنامەی واڵایی چین بەڕەوتێکی ڕێکخراو و تاڕادەیەک خۆلادان لە ژمارەیەک کێشە بەدوور بوو کە لە بەرنامەی ئەمریکا و ڕوسیادا هەبوو و لەسەرەتای دەسپێکی گەشتەکانیان بۆ وڵایی ئەو وڵاتانە ڕکەبەری یەکتریان دەکرد.

ئەمەش بوە مایەی شانازی گەورەی نیشتمانی، تەواوکاری هەڵکشانی وڵاتبوو لە ڕابەرایەتی ئابوری و تەکنەلۆجیا و سەربازی و دیبلۆماسیدا بەم ساڵانەی دوایی.

دوای دورخستنەوەی چین لە بەرنامەی واڵایی نێودەوڵەتی، لە نەوەتەکاندا دەستیکرد بە بەرنامەی تایبەتی خۆی، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕەخنەی وڵاتەکگرتوەکان لە نهێنیبوونی بەرنامەی واڵای چین و پشتیوانی کردنی لەلایەن هێزی سەربازیەوە.

چین بەردەوام بوو لە ئەرکی بێ‌ سەرنشین و ئۆتۆمۆبێلکی لە بەشی تاریکی مانگدا جێگیر کرد کە تا ئیستا زانیاری کەم لەسەر ئەو ڕوەی مانگ هەیە. لەمانگی 12دا کەشتیی واڵایی Chang’e 5 بە نموونەی بەردی خاکی مانگەوە گەڕایەوە کە لەساڵانی حەفتاکانەوە ڕووی نەداوە.

هەروەها لە ئەمساڵدا چین کەشتیی واڵایی Tianwen-1ی لەسەر هەسارەی بارام لەگەڵ ئۆتۆمۆبێلی جوو وونگ دابەزاند بۆ گەڕان بەدوای بەڵگەی بوونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە.

بەرنامەیەکی کەی چین هەوڵی کۆکردنەوەی نموونەی خاکی هەسارۆکەیە، ئەوەش ئەو بوارەیە بەرنامەی واڵایی ژاپۆنی ڕکەبەر پێشکەوتنی بەخۆوە بینی.

چین پلانی هەیە بۆ ناردنی ئەرکێکی‌دیکە لە ساڵی 2024دا بۆ هێنانەوەی نممونەی خاکی مانگ و بەدوایا ئەگەری کەشتیەک هەیە بەسەرنشینەوە و لەکۆتایی‌دا بنیاتنانی بنکەیەکی زانستی لەوێ، سەرباری نەبوونی پلانی کات بۆ ئەم پرۆژانە، وەک باسی لێوە دەکرێت هەوڵی پەرەپیدانی فڕۆکەیەکی زۆر نهێنی دەدرێت.

دوای گەشتێکی 3 ڕۆژی گەشتیارانی واڵایی بە پەرەشووت لە ئۆقیانوسی ئەتەلەنتیکدا دەنیشنەوە

کیپ کاناڤراڵ، فلۆریدا – چوار گەشتیار ڕۆژی شەممە کۆتایییان بە گەشتەکەیان بۆ وڵایی هێنا و لە ئاوی ئۆقیانوسی ئەتلەنتیدا بە پەڕەشووت لە بەرامبەر کەنارەکانی فلۆریدا نیشتنەوە.

کەمێک بەر لە خۆر ئاوابوون کەپسولی سپەیس ئێکس بە پەرەشووت لە ئۆقیانوسدا نیشتەوە، لە پێگەیەکدا نزیک لەو جێگایەی بەر لە3 ڕۆژ لێوەی بەرەو واڵایی دەرچوون.

تیمەکە بریتی بوو لە 4 کەس، بۆ یەکەم کەڕەتە بێ ئامادەبوونی ئاسمانگەڕ لەنێوانیان بەدەوری زەویدا دەخولێنەوە.

ئەو ملیادێرەی ملێۆنەها دۆلاری داوە بەو گەشتە و میوانەکانی و نەیویست ناوی ئاشکرابێت، مەبەستی بوو بیسەلمێنێت مرۆڤی ئاسایی دەتوانن بچنە خولگە. لەم گەشتەدا دامەزرێنەری کۆمپانیای سپەیس ئیکس ئیلۆن ماسک وەک یەکەم گەشتیاری کۆمپانیکە بەشداربوو.

کەپسولی ئۆتۆماتیکی دراگن لە دەستکردی کۆمپانیای سپەیس ئێکسە دوای دەرچوونی لە شەوی 4 شەممەی ڕابردوودا گەشتە بەرزی 585 کیلۆمەتر لە خولگەدا. دوای دورکەوتنەوە لە بنکەی ئاسمانیی نێودەڵەتی بە 160 کیلۆمەتر، گەشتیاران لە پەرنجەرەکەی وەک بڵق دروست کراوە تەماشای دیمەنی زەویان کردوە.

زوانێکی ڕۆژی شەممە گەشتی گەڕانەوە دەستی پێکرد و ئەمە یەکەم تیمی گەشتیارانە لە ئۆقیانوسی ئەتەلنتیکدا دەنیشنەوە دوای گەشتی ئەپۆلۆ9 لە ساڵی 1969دا. نیشتنەوەکانی پێشوی ئاسمانگەڕانی ناسا بە مووشەکەکانی سپیەس ئێکس لە کەنداوی مەکسیکدا بوە.

سپەیس ئێکس سەکۆی هەڵدانی مووشەکەکەی لە ناسا بەکرێ گرتوە کە پێشتر بۆ هەڵدانی مووشەک بەرەوە مانگ بەکارهاتوە.

سەرپەرشتیار و بەشداری گەشتکە (جارید ئیزاکمانـ)ـە تەمەن 38 ساڵ و کاردار و فڕۆکەوان، ئەمانجی کۆکردنەوەی 200 ملێۆن دۆلار بوو بۆ نەخۆشخانەی سانت جوود بۆ توێژینەوەی منداڵان و 100 ملێۆن دۆلاری بەخشیوە. هەروەها (هایلی ئارسینۆ) تەمەن 29 ساڵ یاریدەدەری پزیژکە لە سانت جوود و پێشتر بەر لە 20 ساڵ لەنەخۆشخانەی مێمفس لە تیێنسی چارەسەری شێرپەنجەی ئێسکی بۆ کراوە. 2 گەشتیارەکەی کە بەتیروپشک بۆیان دەرچوە بریتین لە( کریس سیمبرۆسکی) 42 ساڵ و ئەندازیاری داتا لە ئیڤریت لە واشنتن و (سیان برۆکتۆر) 51 ساڵ مامۆستا و زانا لە کۆلێجی کۆمەڵگا لە تێمپا لە ئەریزۆنا.

ئەم تیمە تا مانگی ٣ی ڕابردوو بۆ 6 مانگ پێکەوە ڕاهینان و مەشقیان پێکراوە لەسەر ئەگەری ڕوداوی نەخوازراو لە گەشتەکەدا.

هەروەها تیمەکە لە لایەن هونەرمەندی سینەماوە تۆم کروز تەلەفوونیان بۆکرا کە گرنگی بە گەشتەکەی خۆی دەدات لەڕێگای کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە بۆ بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی بۆ فیلم گرتن.

خواردنی گەشتیارەکان بۆ ئەم 3 ڕۆژە بریتیبوە لە ساندەویچ و پیتزای سارد و ماکەرۆنە و گۆشت.

لە60 ساڵی ڕابردوودا تائیستا نزیکەی 600 کەس جوونەتە واڵایی، لەگەڵ برەوسەندنی گەشتی تۆرستی بۆ واڵایی پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە لەداهاتوودا بەخێرایی هەڵکشێت.

بێنجی رید بەڕێوەبەری سپەیس ئێکس پێشبینی دەکات ساڵانە 6 گەشتی تایبەت بە تۆرستی و ناسا بۆ واڵایی بکرێت.

ئەشکەوتێک لە مەغریب کۆنترین بەڵگەی دروستکردنی پۆشاک ئاشکرا دەکات

(ڕۆیتەرز)- زۆر کەس پۆشاک لەبەر دەکات و نازانێت سەرتای بەکارهێنانی لە چ کاتێکدا دەستی پێکردوە.

زاناکان دەڵێن ئەو پارچانەی لە ئەشکەوتێکی وڵاتی مەغریبدا دۆزراوەتەوە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 120 هەزار ساڵ لەمەوبەر، دەردەخات مرۆڤی ئەو سەروەختە ئامێریان لە ئێسک دروستکردوە کەوڵی ئاژەڵیان پێ داتاشیوە و خۆشەکردوە بۆ بەکارهێنای پێستی وەک پۆشاک.

سەرباری ئەمە دەڵێن ئەو پارچانەی لە ئەشکەوتی (کۆنتری باندێرس) دۆزراونەتەوە و دەکەوێتە دوریی 250 مەتر لە کەناری ئۆقیانوسی ئەتلەسی لە شاری تەمارە پێدەچیت کۆنترین بەڵگەبێت لە سەر بوونی پۆشاک لە تۆماری دۆزراوەی دێریندا.

مرۆڤی جۆری Homo sapiens بەر لە 300 هەزار ساڵ بۆیەکەم کەڕەت لە ئەفریکا دەرکەوتوە و دواتر لە هەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە، دەرکەوتنی پۆشاک خاڵێکی وەرجەرخان بوە و رەنگدانەوەی پەرەسەندنی کەلتوری و زانستیە لای ئەو مرۆڤانە.

زانای زانستی پەرەسەندنە دێرینەکان ئیمیلی هالێت لە پەیمانگای ماکس بلانک بۆ زانستی مێژوی مرۆڤ لە ئەڵمانیا و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی لە گۆڤاری زانستیدا Science بڵاو کراوەتەوە دەڵێت "وەک گریمانە دایدەنێن پۆشاک بە شێکە و لە بڵاوبوونەوەی مرۆڤ بە ناوچە ساردەکاندا جیانابێتەوە ".

زاناکان 62 ئامێریان دۆزیوەتەوە لە ئێسکی ئاژەڵ دروستکراون و توانیویانە ئێسقانی 3 گیاندار دەستنیشانکەن گۆشتخۆر بوون – ڕێوی و چەقەڵ و پشیلەی کێوی – ئەمەش ئاماژەیە ئەم ئاژەڵانە بۆ کەوڵیان کوژراون بۆ خواردنی گۆشتیان نەبوە. ئێسکی ئاسک و مانگا و گیانداریکە ئاماژەیە پێست وکەوڵیان وەک پۆشاک بەکارهاتبێت و گۆشتیان بۆ خواردن.

زانای پەرەسەندنی دێرین و بەشدار لە توێژینەوەکدا ئەلیانۆر سکێری دەڵێت "پۆشاک بەرهم و داهێنانی مرۆڤە و بێوێنەیە".

توێژینەوکە دەڵێت ئەو کەلێن و درزانەی لە سە ئەو ئیسکانە دروست بوە و شێوەی دروستکردنی ئە وئامێرانە دەردەخات بەکارهاتوە بۆ کڕان و داتاشینی پێست بێ ئەوەی زیانی پێ ببەخشێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:25 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG