Accessibility links

کوردێکی پەنابەری سەردەشتی پاش حەوت ساڵ لە تورکیا پەنا بۆ سەربیا دەبات و چیرۆکەکەی بۆ دەنگی ئەمەریکا دەگێڕێتەوە


ڕۆژانە خەڵکی بەهۆی فشاری سیاسی و ئابوری لە ئێران سنووری ئەو وڵاتە دەبەزێنن و بەشێکی زۆریان ڕوو لە وڵاتی دراوسێ تورکیا دەکەن، هەرچەندە ئەو پەنابەرانە دەڵێن لە توکیاش ژیانێکی ئاسودەیان نییە و هەر لە مترسیدان.

کاوە خزریی یەکێکە لەو پەنابەرانەی بە نەهامەتی خۆی گەیاندبووە تورکیا. کاوە خوێندکاری پێشووی زانکۆی خەڵکی شاری سەردەشت، چەند ساڵ پێش ئێستا بە هۆی خۆپێشاندانەکان لە ئێراندا دەستبەسەرکرا و پاشان لەگەڵ بنەماڵەکەی پەنای بۆ تورکیا برد. لە وتووێژێک بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت، "دوای ئەوەی چەند ساڵان لە تورکیا ژیام، حکومەتی تورکیا زۆری بۆ هێنام کە ئەو وڵاتە بەجێبهێڵم."

ئەو دەڵێت کە بیانووی جۆراوجۆریان بۆ ساز دەکرد و پێیان گوتووە مافی ئەوەت نییە وەک بیانییەک پەیوەندی لە گەڵ پارتی دیموکراتی گەلان بگریت و بە منداڵان بڵێی کە فێری زمانی زگماکی خۆیان بن.

خزری هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، دوای راوێژکردن لە گەڵ پارێزەرێک تێگەیشت ئەگەر تورکیا جێنەهێڵێت ئەگەری ئەوەی هەیە بۆ ماوەی چەند ساڵان تووشی بەندیخانە بێت لە دەمێکدا هاوسەر و منداڵەکانی بێ سەرپەرست دەمانەوە و بۆیە وەک دەڵێت "بە پێچەوانەی ویستی خۆم تورکیام جێ هێشت" ئێستا لە وڵاتی سێربیایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:11 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG