Accessibility links

ڤیۆلا ڤۆن: کۆی گشتی نێردەکەمان نزیکەی هەشتا چاودێری دەبێت بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق


ڤیۆڵا ڤۆن
ڤیۆڵا ڤۆن

ڕۆژی شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر خاتوو ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن سەرۆکی چاودێران لە نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەبارەی دەستپێکردنی کارەکانی نێردەکە و سەردانیکردنی بۆ هەولێر لەبارەی هەڵبژاردنەکان کۆمەڵێک پرسی گرێدراوی هەڵبژاردن و ئامادەبوونی چاودێرە بیانیەکانی خستەڕوو.
لە پرسیارێکی ئەحمەد زێباری پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە هەولێر سەبارەت بەوەی کە زۆر جار لە دوای هەڵبژاردنەکان لایەنی جیاجیا و کەسایەتیەکان باسی هەبوونی ساختەکاری و خروقات لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا بە بەڵگە ئەوە سەلمێندرا کە ساختەکاری کراوە ئایا هەڵویستی یەکێتی ئەوروپا چی دەبێت و ئەگەر هەڵویستەکە بۆ ئەوکات هەڵبگیرێت ئایا یەکێتی ئەوروپا پێی وایە کە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی عێراق بە پاک و بێ ساختەکاری ئەنجامدراون؟ لەوبارەیەوە ڤیۆلا ڤۆن کرامۆن گووتی" پرسیارێکی زۆر جوانە یەکەمجار حکومەتی عێراقی بەدڵنیاییەوە پابەندە بە ستانداردە نێودەوڵەتیەکانی هەڵبژاردن، بەپێی ئەو میتۆدانەی کە ئێمە بە قوڵی سەیرمان کردووە لە چەندین لایەنەوە چاودێری ئەو پرۆسەیە دەکەین وەکو لە چوارچێوەی میدیایی و سوشیاڵ میدیا و یاساییەوە لەبارەی پرۆسەکەوە ئێمە ڕاپۆرتێکی فرەڕەهەندی گشتگیرمان دەبێت بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەستمان کەوتووە لە ڕاپۆرتەکەدا باسی لێوە دەکەین و دواتر بۆ ناوخۆیی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بڵاودەبێتەوە و هەروەها لەو کاتەدا دەبینین کە تا چەند حکومەتی عێراقی پابەند بووە بەو ستانداردە نێودەوڵەتیانە بۆیە دەبێت لە ئیستادا چاوەڕێ بکەین بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک تاوەکو بزانین چی ڕوودەدات و ئێمەش بتوانین ڕاپۆرتەکەمان ئامادە بکەین لەبارەی پڕۆسەکەوە”.

سەرۆکی چاودێران لە نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند "ئێمە لێرەین بۆ چاودێری و هەڵسەنگاند و پێش هەڵبژاردنەکان هاتووین تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ کۆی گشتی پرۆسەکە بکەین، هەڵسەنگاندن بۆ کاری میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و پڕۆسەی دەنگدان و پرۆسەی هەڵبژاردنی دەنگەکان و بڵاوکردنەوەی دەرئەنجامی دەنگەکان و لەگەڵ چارەسەرکردنی ئەگەری هەر ململانێیەکی تایبەت بە هەڵبژاردنەکان."

ناوبراو گووتیشی" نێردەکەی ئێمە بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان بە تیمیکی سەرەکی 12 کەسیەوە گەیشتووەتە ئێرە لەگەڵ 20 چاودێری تری درێژخایەن و چەندین چاودێری کورت خایەن لە لایەن یەکێتی ئەوروپا و کەنەدا و شاندێکی پەرلەمانی ئەوروپا بەسەر شوێنەکاندا بڵاوەیان پێ دەکرێت کۆی گشتی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردن نزیکەی شەست چاودێری دەبێت و نێردەکەشمان نزیکەی هەشتا چاودێری دەبێت بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە".

XS
SM
MD
LG