Accessibility links

حزبوڵا سوتەمەنی لە ئێرانەوە دەبات بۆ لوبنان


حزبوڵالە ڕێگەی سوریاوە دەستیکردووە بە هەناردەکردنی سووتەمەنی ئێران بۆ لوبنان، ئەو هەنگاوەی کە گروپی ئیسلامی حزبوڵا دەڵێت دەبێت قەیرانی سوتەمەنی کەم بکاتەوە، بەڵام بە وتەی نەیاران مەترسی هاندانی سزاکانی ئەمەریکا زیاتر دەکات.

کاروانێکی بارهەڵگرەکانی سوتەمەنی ئێران ئەمرۆ پێنجشەممە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی لوبنان لە نزیک گوندی ئەل عەین تێپەری، کە لەم گوندەدا ئاڵای زەردی حزبوڵڵا هەڵکراوە.

یەکێک لەو دروشمانەی بەرزکراونەتەوە نوسراون سوپاس بۆ تۆ ئێران، سوپاس بۆ تۆ سوریای ئەسەد، تەلەفزیۆنی ئەلمەناری حزبوڵاش ڕایگەیاند کاروانێک بە 20 بارهەڵگرەوەگەیشتۆتە لوبنان.

حزبوڵا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری دەکرێت ڕایگەیاند، ئەو کەشتییەی سوتەمەنیەکان هەڵگرتووە ڕۆژی یەکشەممە لە سوریا لەنگریان گرتووە، دوای ئەوەی پێیان وتراوە کە گەیشتنیان بە لوبنان لەوانەیە مەترسی سزاکان زیاتر بکات.

واشنتن دووپاتی کردەوە کە سزاکانی ئەمەریکا لەسەر فرۆشتنی نەوتی ئێران وەک خۆیان ماوەنەتەوە، بەڵام نەگوتراوە کە ئایا بیر لە گرتنەبەری هیچ هەنگاوێک دەکاتەوە لەسەر ئەو هەنگاوەی حزبوڵا کە بە گروپێکی تیرۆریستی نادێری دەکات.

XS
SM
MD
LG