Accessibility links

بەشێکی تر لە کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل دەگوازرێنەوە


ڕۆژی چوارشەممە 324 کەس لە خێزانەکانی چەکدارانی داعشی سوریایی، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون،لە کەمپی هۆل دەرکران و ڕەوانەی شاری ڕەقە کران.

بەرپرسی ئۆفیسی گواستنەوەی خێزانەکان لە کەمپی هۆل مونیر محەمەد بە دەنگی ئەمەریکای گوت بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەربەشی هەژدەهەمی ئەو خێزانانە گوازراونەتەوە کە لە 92 خێزان پێکدێت.

بە پێی بەڕێوەبەرایەتی کەمپەکە بەر لە گواستنەوەی خێزانەکان لێکۆڵینەوە لە هەموو بەڵگەکان کراوە پاشان ڕێگە دراوە بگوازرێنەوە.

گواستنەوەی کەسوکاری داعش بووتە هۆی ناڕەزایی لەلایەن کوردەکانی سوریاوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەڵێت بەردەوام دەبێت لەسەر گواستەنەوەی ئەو خێزانانە بە تایبەتی سوریاییەکان.

لەم بارەیەوە مونیر ئەحمەد بە دەنگی ئەمەریکای گوت " ئێمە بەردەوام دەبین لە دەرکردنی ئەو خێزانانە بە پێی بڕیاری دەستپێشخەری ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک لەسەر گواستنەوەی ئەو خێزانانە. لە چەند هەفتەی داهاتوو ئێمە دەست دەکەین بە تۆمارکردنی ناوەکان بۆ گواستنەوەی بەشێکی تر کە بەرەو ڕەقە یان دێرەزور ڕەوانە دەکرێن."

بەپێی دواین سەرژمێری نزیکەی 62 هەزارو 287 خێزانی سوریایی و عێراقی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل دەژین لەو ژمارەیەدا 22 هەزار و 616 کەسیان سوریایین.

بە پێی بەڕێوەبەرایەتی کەمپەکە هەتا 15 ی ئەم مانگە 18بەشی خێزانە سوریاییەکان لە کەمپەکە گوازراونەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:16 0:00


XS
SM
MD
LG