Accessibility links

دواخستنی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی نیگەرانی لای کەسوکاریان دروست دەکات


بڕیاری دواخستنی دادگاییکردن و یەکلاییکردنەوەی کەیسەکانی هەردوو ڕاگیراو مامۆستا بەدەل بەرواری و ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی نیگەرانییەکی زۆری لای کەسوکاری ئەو دوو ڕاگیراوەی دروستکرد چونکە وەک خۆیان دەڵێن زیاتر لە یەک ساڵە ئەو دوو کەسە ڕاگیراون وداوای ئازادكردنیان دەكەن.

ئاری بەدەل كوڕی مامۆستای ڕاگیراو بەدەل بەرواری بە دەنگی ئەمەریكا دەڵێت" ئەمە ساڵ و مانگێكە هەموومان داوا دەكەین و دەڵێن ئەگەر شتێكتان لەسەر باوكم هەیە با ئێمەش ئارام بين و مەعقول نییە هیچی لەسەر نییە و ساڵ و مانگێكە لە زینداندایە".

پەرلەمانتاران و چاڵاکان و خەڵک و ڕۆژنامەنووسان لە پێش دادگای هەولێر ئامادەبوون بۆ چاودێریکردنی چۆنیەتی دادگاییکردن و دیاریکردنی چارەنوسی ئەو دوو ڕاگیراوە بەڵام دادگاییکردنەکە دواخرا.

دەنگی ئەمەریکا هەوڵیدا کاربەدەستانی دادگا وەربگرێت لەبارەی هۆکارەکانی دواخستنی دادگاییکردنی ئەو دوو کەسە بەڵام بەردەست نەبوون، پارێزەرێک دەڵێت گۆڕانکاری لە دادگای تاوانی دووی هەولێردا کراوە بۆیە لە ڕووی یاساییەوە داوای دواخستنی ڕۆژی دادگاییکردنەکە دەکرێت، بەپێی رێڤینگ یاسین پارێزەری ئەو ڕاگیراوانە، ئەو دوو كەسە بەهۆکاری تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی دەستبەسەرن و دەشڵێت" دادگا لە لای خۆیەوە بڕیاری دا كە كەیسەكە دوابخرێت بەبێ ئەوەی كە هیچ پارێزەر و چاودێری ئامادەی هۆڵی دادگابێت، ئەوان دەڵێن دادوەرێک مۆلەتی وەرگرتووە بۆیە دواخرا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:07 0:00


XS
SM
MD
LG