Accessibility links

لە تورکیا ڕێژەی بێکاری زیاد دەکات


رێژەی بێکاریی لەتورکیا لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا بۆ لە ٪12.0 بەرزبووەوە بە هاوبەری مانگی 6 کە لە ٪ 10.6 بووە، لەکاتێکدا پشتیوانیی کارکردنی پەیوەست بە پەتاکە کۆتایی دێت. بەپێی ئەو داتایەی ڕۆژی هەینی کە ئاستی بەرزبوونەوەی بێکاریی پیشاندەدات رێژەی بێکاری لەو وڵاتەدا لەبەرزبوونەوەدایە.

گرتنەبەری رێوشێنەکان لە کاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڤید 19 و بێکاربوونی فەرمانبەران و کرێکاران و سیستمی پارەدانی حکومەت تێکڕا هەردووکیان لە سەرەتای ساڵی 2020 پشتی پێدەبەسترا ، لە سەرەتای مانگی حەوتدا کۆتایی پێهات.

لەمانگی حەوتی ئەمساڵدا رێژەی پێوانەی بێکاری وەرزانە بەرزبووەوە بۆ 23.6٪ لە 22.4٪تا مانگی پێشوو. هەر لە سەرەتای ساڵەوە بێکاریی لەبەرزبونەوەدا بوو، لە مانگی پێنجی ساڵی 2020دا و لە کاتی داخستنی سەرەتایی بەهۆی کۆڤید-19دا بێکاریی گەیشتبووە لوتکە.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG