Accessibility links

بەریتانیا هەڕەشە دەکات بەلەمی کۆچبەرە نایاساییەکان ڕەوانەی فەرەنسا بکاتەوە


بەریتانیاژمارەیەک پلانی پەسەند کردووە بۆ دوورخستنەوەی ئەو بەلەمانەی بە نایاسایی کۆچبەران دەگوازنەوە بۆ کەناراوەکانی بەریتانیا.

لە کاتێکدا ئەم مەسەلەیە درزی دیپلۆماسی لەنێوان فەرەنسا و بەریتانیا قۆڵکردۆتەوە سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە و هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی دەریاوە بە بەلەمی بچووک بگەنە کەنارەوەکانی بەریتانیا.

ئەمساڵ بەسەدان بەلەمی بچووک هەوڵیان داوە لە فەرەنساوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، لە ڕێگەی یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی گواستنەوە لە جیهاندا.

بە وتەی بەرپرسێکی حکومەت کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، کاربەدەستان سنووری بەریتانیا مەشقیان پێ دەکرێت بۆ ئەوەی بەلەمەکان لە سنووری ئاوی بەریتانیا دووربخەنەوە بەڵام تەنیا کاتێک ئەوە جێبەجێ دەکرێت کە تاکتیکە نوێکە بە ڕێگەیەکی پارێزراو دابنرێت.

ئەو بەرپرسەی بەریتانیا ڕاشیگەیاند، دادپارێزی گشتی بەریتانیا مایکڵ ئیلیس بنەمایەکی یاسایی دادەڕێژێت بۆ بەرپرسانی سنوور تا ستراتیژیەکی نوێ بەکاربهێنن.

XS
SM
MD
LG