پاپا فرانسس دەڵێت کشانەوەی ڕۆژئاوا لە ئەفغانستان "ڕەوایە" بەڵام پشتیوانی هەندێک لەو ڕەخنانەش کرد کە لە تێوەگلانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئەفغانستان گیراوە و بە هەڵە ئاماژەی بە وتەیەکی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركڵ کرد، کە لە ڕاستیدا سەرۆکی فەرەنسا ڤلادمێر پوتن گوتبووی.
فرانسسی تەمەن 84 ساڵان لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی COPE ڕادیۆی ئیسپانی باسی ڕەوشی ئەفغانستانی کرد.
پاپا گوتی " ڕاستی ئەوەی کە دەستبەرداری (ئەفغانستان) دەبن ڕەوایە" بەبێ ئەوەی ئاماژە بەوە بکات کە ڕێبازی ڤاتیکان بۆ ڕێگری کردن لە ئەنجامدانی تۆڵەسەندنەوە لە خەڵکی ئەفغانستان چی دەبێت.
لە هەمانکاتدا پاپا ڕەخنەی لە شێوازی کشانەوەکەش گرت و گوتی " تا ئەو ئاستەی من دەیبین هەموو ئەگەرەکان لەوێ لەبەرچاو نەگیراون، یان وا دەردەکەوێت، نامەوێت بڕیار لەسەر کەس بدەم. نازانم ئایا پێداچوونەوە دەکرێت یان نا، بەڵام بێگومان لەوێ ناڕاستگۆییەکی زۆر هەبوو ڕەنگە لەلایەن دەسەڵاتدارانی نوێی (تاڵیبان)ەوە."
لە هەمان بەشی وتووێژەکەدا پاپا فرانسس وتەیەکی بە ئیسپانی لە زاری ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێركڵەوە گێڕایەوە سەبارەت بەوەی کە چۆن کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی دەرەوە بهێندرێن بە ئامانجی دامەزراندنی دیموکراسی لە کاتێکدا نەریت و کلتورەکان پشگوێدەخرێن.
لە ڕاستیدا ئەو لێدوانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی 20 ی مانگی هەشت لە مۆسکۆ لەلایەن پوتنەوە درا کاتێک مێركڵ لەوێ بوو. سەرۆکی فەرەنسا ڤلادمێر پوتن لەو لێدوانەدا گوتی " پێویستە سیاسەتی نابەرپرسانەی سەپاندنی چەند بەهایەکی دەرەکی بوەستێنرێت، هەروەها ئاواتەکان بۆ ناساندنی دیموکراسی بەدواکەوتنی شێوازەکانی دەوڵەتەکانی تر، بەبێ لەبەرچاوگرتنی سیفەتە مێژوویی و نەتەوەیی و ئایینییەکانی وڵات، بە تەواوی داب و نەریتی خەڵکی تری پشتگوێ خستووە."
لە 15ی مانگی هەشتدا دوو هەفتە پێش کشانەوەی سەربازە بیانییەکان بە تەواوەتی، فرانسیس داوای دیالۆگی کرد بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن لە ئاشتی و ئاسایشدا بژین.