Accessibility links

ماکرۆن لە هەولێرەوە کۆتایی بەسەردانەکەی دێنێت بۆ عێراق


وێنە بە کامێرای ئەحمەد زێباری
وێنە بە کامێرای ئەحمەد زێباری

سەرۆکی فەڕەنسا بە سەردانێک بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا بۆ عێراق.

دۆسێی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم باڵی کێشابوو بەسەر ئەم سەردانەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسادا.

لە هەولێر لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمدا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بە پشتیوانییەکانی فەڕەنسا کردوە بەتایبەتیش لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا کە بە "دوژمنی هاوبەش" ناودێری کردوە و وەک دەڵێت "ئاماژە هەن کە جێی نیگەرانین سەبارەت بە جموجۆڵەکانی داعش لە عێراق و سوریاشدا."
ماکرۆن دەڵێت "شیانی گەڕانەوەی داعش هەڕەشە و مەترسی دەبێت لەبەردەم ئایندەی عێراق و هەرێمی کوردوستان و هەروەهاش ئاسایشی ناوچەکە و ئەوروپاش بە فەڕەنساوە."
ڕۆژی شەممەش سەرۆکی فەڕەنسا، لە کۆبوونەوە لوتکەییەکەی بەغدادا پەیمانیدا بۆ مانەوەی هێزە سەربازییەکانی فەڕەنسا، وەک دەڵێت "چونکە ئەمە داوای عێراقییەکانە."

XS
SM
MD
LG