Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: سەردار فەتاح


بە پێوانە ئەکادیمیاییەکان، کاتێک دەڕوانرێتە بواری ڕۆژنامەوانیی کوردیمان و هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر دەبێتە ئەنجام.

ئەو ڕاستییەش بریتییە لەو قەیرانە قوڵ و فرە ڕەهەندییەی لە ڕۆژنامەوانیی کوردیدا هەیە.

لەگەڵ ئەم قەیرانەشدا، هەوڵی ڕژد هەن بۆ دەربازکردنی ڕۆژنامەوانیی لەو کێشە و گرفتانەی ئێخەی گرتوون، بەڵام تا چەندێک سەرکەوتوو بوون، ئەوەیان بابەتێکی ترە.

پەرەسەندنێکی بەرچاو لە ڕۆژنامەوانی کوردیدا هاتۆتە ئاراوە لەم زیاتر لە 120 ساڵەی تەمەنیدا، وەک ئەوەی لە میدیای نوسراو و بیستراو و بینراویشدا دەبینرێت؛ بەڵام ئەو پەرەسەندنە ناکرێت وەک گەشەکردنیش لێی بڕوانرێت و بگوترێت میدیای کوردی گەشەی کردووە، گەشەکردن لە سۆنگەی پرۆفێشناڵی و بابەت و زانیاری پێدان بە وەرگر.

لێرەدا ناکرێت ڕۆڵی بەشێک لە ڕۆژنامە ئەلیکترۆنییەکان نادیدە بگیرێن، کە هەریەکەیان لەلای خۆیانەوە هەوڵ دەدەن بەردێک بنێنە بان بەردێک لە دروستکردنی ڕۆژنامەوانیی ڕاستەقینەی کوردیدا.

یەکێک لەو هەوڵە ڕژدانە بڵاوکراوەی "تاراوگە"یە کە سەردار فەتاح، نوسەر و ڕۆژنامەوان سەرپەرشتی دەکات.

ئەگەر بە هەڵەدا نەچووبم، ڕۆژی 1ی مناگی 6ی ساڵی 2018 یەکەم ژمارەی تاراوگە بڵاوکراوەتەوە و ناوبەناو دیدی خوێنەرانی خۆی لە دەرەوە و ناوەوەی نیشتماندا ڕۆشن کردۆتەوە.


سەردار و هاوکارەکانیشی هەوڵێکی ناوازە دەدەن لە بڵاوکراوەکانیاندا، و بەر لەوەی بڕیاری کۆتا بدەن بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتێک، هەڵسەنگاندنێکی ورد دەکەن تا بزانن چەندێک کاریگەری ڕاستەخۆی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی تاکی کورد بەتابەتیش لە هەندران.

دەیان جار بە لاپەڕە جوانەکانی "تاراوگە"دا گەڕاوم و ئەوەی جێی خۆشحاڵیم بووە دورکەوتنەوەی کارگوزارانی تاراوگە بووە لەوەی لە هەواڵێکدا یان لە ڕاپۆرتێکدا یان لە هەر بابەتێکی بڵاوکراوەکەدا، ڕای خۆیان بسەپێنن و تاراوگە بکەنە مەیدانێک بۆ ناکۆکی و ململانێکانی لایەنە سیاسییەکانی کورد، یانیش ببێتە بەشێک لەو قەیرانە قوڵانەی هەن.

شاری ئەمستردام لە شانشینی هۆڵەندا، بنکەی بڵاوکردنەوەی "تاراوگە"یە.

سەردار فەتاح، نوسەر و ڕۆژنامەوان وەڵامی پرسیارەکانی بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ژیان لە فەرهەنگدا دەداتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:00 0:00


XS
SM
MD
LG