Accessibility links

کاربەدەستانی ئەمەریکا باس لە تەقینەوەکەی یەکشەممەی کابوڵ دەکەن


هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە کابوڵ هێرشیکی لەشکرییان کردووە و ئۆتۆمبێلیک ئامانجی ئەو هێرشە بووە، وەک دەگوترێت دەشێت بۆ هێرشێکی خۆکوژی بەکاربهێنرایە بۆسەر فڕۆکەخانەی کابوڵ.

کاربەدەستانی ئەمەریکا بەو مەرجەی ناویان نەهێنرێت بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، دەوڵەتی ئیسلامی-خۆراسان ئامانجی ئەو هێرشە بووە و دەشڵێن بڕیاردان لەو هێرشە لەسەر بنچینەی ئەو زانیارییە بەراییانە بووە کە بەدەستیان گەیشتووە.
ئەو کاربەدەستە ئەمەریکاییانە دەشڵێن هەموو کاتێک شیانی گۆڕانی ئەو زانیاریانە هەن.

گەواهدەران دەڵێن تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵەوە ڕوویداوە و دیمەنە تەلەفزیۆنییەکانیش دوکەڵێکی ڕەشیان نیشانداوە لە شوێنی تەقینەوەکەوە، بەڵام لە ڕاپۆرتە هەواڵییەکاندا هیچ ئاماژەیەک بە زیانەکان نەکراوە.

دوو گەواهدەر بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، پێدەچێت ئەو تەقینەوەیە لە ئاکامی هێرشێکی موشەکی بووبێت بۆسەر خانویەک لەو ناوچەیەی باکوری فڕۆکەخانەی کابوڵ.

هێشتا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک لەسەر ئەو تەقینەوەیە نەدراوە.

XS
SM
MD
LG