Accessibility links

دەیان کانی و کارێز لە هەورامان بەهۆی قەیرانی وشکە ساڵیەوە وشک دەبن


هەورامان
هەورامان

هۆشداری لە دروست بوونی کارەساتی ژینگەی و زیانی گەورە لە باخەوان و خەڵکی ناوچەی هەورامان لە ووشک بوونی کانی و کارێزەکان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدرێت و ڕێکخراوێک دەڵێت لە کۆی 225 کانی کارێز 166 کانی و کارێز ووشک بوون و داهاتی بەشێکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکەش لەسەر ئەو کانی کارێزانەیە.

ڕێکخراوی نوێ بۆژینگە و مافەکانی مرۆڤ لەبەرامبەر مەترسیەکانی وشک بوونی 166 کانی و کارێز لە سنووری ناوچەی هەوراماندا هۆشدارینامەیەکی ئاڕاستەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و داوایانکرد بۆ ئەوەی کارەساتی ژینگەیی ڕوونەدات حکومەتی هەرێم ڕێکاری خێرا بگرێتەبەر .

سارا سەلام بەرپرسی بەشی ژینگە لە ڕێکخراوی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە بەدواداچوونی ڕێکخراوی نوێ بۆ ناوچەی هەورامان کە لە (25) شارەدێ و ناحیەی و گوند پێکدێت و ناوچەیەکی کشتوکاڵی و گەشتیاریە، دانیشتوانەکەی بژێویان لەسەر ئەو سەرچاوە ئاویانەیە کە لەناوچەکە هەن، بەڵام لە ئێستادا زۆربەی کانی و کارێزەکانی هەورامان وشک بوون یان مەترسی وشک بوونیان لەسەرە".

بەرپرسی بەشی ژینگە لە ڕێکخراوی نوێلە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئاماژەی بەوەکرد "لە هەورامان 225 کانی و کارێز هەیە و لەو ژمارە 166 کانی ووشکیان کردووە و ئەوانەش کە ماون ڕێژەی ئاوەکەیان کەمی کردووە گەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاوڕی جیدی لە گرفتەکە نەداتەوە ئەوە کاریگەری خراپی لەسەر ساڵانی داهاتووش دەبێت ".

بەهۆی قەیرانی وشکە ساڵی کە ئەم ساڵ زۆرینەی ناوچەجیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە ، سەرەڕای ئەوەی لە هەورامان ژمارەیەکی زۆر باخەوان بەشێکی باخەکانیان ووشک بوون، هاوکات کاریگەری کردە سەر سێکتەری گەشت و گوزاری هەورامان و بە ووتەب بەڕێوبەری گەشت و گوزاری هەڵەبجە ڕێژەی هاتنی گەشتیارانی کەم کردەوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:55 0:00


XS
SM
MD
LG